Accessibility links

بەرازیل بودجەی زیاتری دەوێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا


.

خانەی خوارەوەی پەرلەمانی بەرازیل گۆڕانکاری لە دەستوری وڵاتەکدا پەسەند دەکات بۆ بودجەی شەڕ.

ئەم هەنگاوە بۆ جیاکردنەوەی ئەو خەرجیانەیە کە پەیوەندییان بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەیە لە بودجەی گشتی حکومەت و هەروەهاش پاراستنی ئابورییە، هاوکاتی پشتڕاستکردنەوەی توشبوونی زیاتر لە 10 هەزار کەس لە بەرازیل بە کۆڤید 19.

بەپێی دەستکاریکردنی ئەم بودجەی شەڕە، دەشێت سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەرازیل، بەوپێیەی مەزەندە کراوە تا 600 ملیار ڕیال، تەرخان بکات وەک بودجەی زیادە.
ئەم بەرنوسە پێویستی بەوەیە خانەی سەرەوەی پەرلەمانی بەرازیل بە ڕێژەی سێ لەسەر پێنجی دەنگەکان پەسەندی بکات، کە وەها چاوەڕوان دەکرێت ئەو دەنگدانە لەم هەفتەیەدا بێت.

بەپێی ئەم دەستکاریکردنانە لە یاساکانی تایبەت بە بودجەی شەڕ، بەندی نوێ دادەنرێن تا ئەو داراییەی تەرخان دەکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا، هیچ کاریگەرییەک نەکاتە سەر ئەو بودجانەی تایبەتن بە باری نائاسایی لە وڵاتەکەدا.

تا درەنگانێکی ڕۆژی شەممە، ژمارەی ئەوانەی لە بەرازیل بە کۆڤید 19 گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 431 کەس، هەروەها ئەوانەش کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان ژمارەیان زیاتر لە 10300 کەسن.

بەرازیل یەکێکە لەو وڵاتانەی لە هەوڵیکی زۆردایە لەگەڵ چیندا تا کەرەستە و کەلوپەلی تەندروستی لە وڵاتی چین بەدەست بێنێت.

سەرۆکی بەرازیل داوای پشتیوانی لە سەرەک وەزیری هیندستانیش کردووە تا مەتریاڵی پێویستی تەندروستی هەناردەی وڵاتەکەی بکات بە مەبەستی دروستکردنی هایدرۆ کلۆرۆکوین.

لەگەڵ ئەوەشدا سەرۆکی بەرازیل، چەند جارێک زۆر بەبێ بایەخ باسی لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرد و دەیگوت وەک هەڵامەت و ئەنفلۆنزایەکی ئاساییە، بەڵام ڕۆژی شەممە داوای لە لایەنگرانی خۆی کرد، تا ڕۆژی یەکشەممە نوێژ و نزا بکەن و ڕۆژوو بگرن تا وەک دەڵێت "بەرازیل لەم ڤایرۆسە بەدکارە پاک ببێتەوە."

XS
SM
MD
LG