Accessibility links

چین ژمارەیەکی کەمتری توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماردەکات


ناوەندی پارێزگای ووهان کە لەم دواییانە ئاستی وەڵامدانەوەی بۆ پەتاکەی بۆ نزمترین ئاست کەمکردەوە، یەکەم حاڵەتی هاوردەی نەخۆشیەکەی ڕاگەیاند.

دەسەڵاتدارانی چین هێشتا هەر نیگەرانن لەو مەترسیانەی کە هاوردەکردنی حاڵەتەکانی کۆڤید-19 دەیانخوڵقێنێت و بەو هۆیەشەوە لەم ڕۆژانەی دواییدا قەدەغەی هاتنە ناوەوەی لە هەڵگرانی پاسپۆرتی بیانی بۆ چین کرد و فرمانی بە کەمکردنەوەی بەرچاوی ژمارەی گەشتە ئاسمانیە نێونەتەوەیەکانی داوە بۆ وڵاتەکە.

چین کە بۆ یەکەم جار لە مانگی دوازدەدا ڤایرۆسی کۆرۆنای تیادا بڵاوبووەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە ژمارەیەکی کەمتری حاڵەتی نوێی تۆمارکرد، بەڵام رێوشوێنەکانی سنوردارکردنی هاتوچۆی لەهەندێ ناوچەی وڵات توندترکردوە بەهۆی مەترسی لە هاوردەی حاڵەتی زیاتر بۆ وڵاتەکە.

کۆمسیۆنی تەندروستی نیشتمانی چین دەڵێت، لە یەکی مانگی چواردا، چین 35 حاڵەتی نوێی نەخۆشیەکەی تۆمارکرد.

ڕادیۆی دەوڵەتی چین ڕۆژی پێنجشەممە، ئاماژەی بە کۆمسیۆنی تەندروستی پارێزگاکە داوە و دەڵێت چین لە ئێستادا ڕێگە بەزیاتر لە 134 گەشتی ئاسمانی نێونەتەوەیی نادات لە یەک هەفتەدا بۆ چین، ئەمەش بەمەبەستی جێبەجێکردنی پێداویستی ئەو هاوڵاتیان و خوێندکارانەیە کە لە دەرەوەی چینن و دەخوازن بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.

XS
SM
MD
LG