Accessibility links

فەڕەنسا لێکۆڵینەوەیەکی ورد دەستپێدەکات و پەیوەندی بە تێرۆرەوە هەیە


دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا دەستگیرکردنی سێهەم کەس ڕادەگەیەنن لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوانەی هێزی دژە تێرۆر لەو وڵاتەدا دەستیپێکردووە لەسەر ئەو هێرشە چەقۆییەی لە شاری لیۆن کرا و دوو کەسی تیادا کوژران.

ئۆفیسی دادپارێزی گشتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزم دەڵێت، ئەو 3 گومانبارەی تا ئێستا لەسەر ئەو ڕووداوەی سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە دەستگیرکراون، هاوڵاتی سودانن.

یەکێک لەو گومانبارانە بە چەقۆ کەوتبووە لێدانی ژمارەیەک خەڵک لە شارۆچکەی رومان سور ئیزەر، لە کاتێکدا خەریکی کڕینی پێداویستیەکانیان بوون لە بازاڕێکی کراوەی شارۆچکەکەدا و چەندان کەسی بریندار کردووە، دواتر دووان لە بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.

ئۆفیسی دادپارێزی گشتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزم، دەڵێت دەستبەجێ دوای ئەو هێرشەی کردوویەتی، ئەو کەسە پاش چەند خولەکێک لەو هێرشەی، دەستگیرکراوە، لە کاتێکدا لەسەر شەقامی شوێنی رووداوەکە خەریکی نوێژکردن بووە و دەشڵێت یەکێک لە خزمەکانیشی دەستگیرکراوە.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ئۆفیسی دادپارێزی گشتی ناوی هیچ یەکێک لەو گومانبارانەی دەستگیرکراون، ئاشکرا نەکردووە، بەڵام دەڵێت ئەوەی هێرشەکەی کردووە هیچ ناسنامەیەکی فەڕەنسایی پێنییە، بەڵام هاوڵاتی سودانییە و لەدایک بووی ساڵی 1987ە.

دواتر و پاش پشکنینی شوێنی نیشتەجێبوونی هێرشبەرەکە، دەسەڵاتداران ژمارەیەک نوسراویان دۆزیوەتەوە و فەتوای ئاینی تیادا بووە و هەروەهاش گازەندەکردن لە ژیان لەگەڵ، وەک لە نوسراوەکاندا هاتووە، کافرەکاندا.

XS
SM
MD
LG