Accessibility links

سەرۆک ترامپ: نابێت ئەم ڕەوشە چەند مانگێک بخایەنێت


سەرۆک ترامپ، پێشبینی دەکات لەم ماوەیەی ئایندەدا، ئەمریکا ژمارەیەکی زۆری گیان لەدەستدان ببینێت بە هۆی کۆڤید 19ەوە.

سەرۆک ترامپ جارێکی تریش لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی ڕۆژی شەممەیدا ئاماژەی بەوە کردەوە ئەم دوو هەفتەیە زۆر قورس دەبن بۆ ئەمریکاییەکان بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

سەۆک ترامپ دەڵێت، 29 ملیۆن یەکە لەو دەرمانەی بۆ نەخۆشی مەلاریا بەکاردەهێنرێت، دەخرێتە ژێر دەستی حکومەتی فێدراڵیەوە تا یەرمەتی چاکبوونەوەی ئەوانە بدات کە دوچاری ڤایرۆسەکە بوون.

سەرۆک ترامپ ئاماژەشی بەوە کردووە هەزاران سەرباز دەنێردرێن بۆ ئەو ستانانەی پێویستیان بە یارمەتی هەیە و دەڵێت نزیکەی یەک هەزار سەرباز نێردراون بۆ ستانی نیویۆرک.

لە نیویۆرک تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە زیاتر لە 3 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 110 هەزار کەسیش هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان.

سەرۆک ترامپ لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی درەنگانێکی ڕۆژی شەممەیدا، جەختی کردەوە لە دابەشکردنی یارمەتیدانەکان وەک دەڵێت بە یەکسانی، بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ هەموو ستانەکانی پێویستیانە نەک بۆ شوێنی دیاریکراو. سەرۆک ترامپ دەڵێت بەڕێوبەرایەتییەکەی کار لەگەڵ دابەشکارانی ئەو پێداویستیانە و لەگەڵ نەخۆشخانەکانیشدا دەکات، بۆ دەستنیشانکردنی ئەوەی کێ زۆر پێویستی بەو یارمەتی و کۆمەکە تەندروستیانەیە وەک دەڵێت لەم سەروەختە قورسانەدا.

سەرۆک ترامپ باسی لە دەمامکی تەندروستیش کرد، کە لە ژمارەدا کورتهێنانێکی زۆر هەیە، وە دەڵێت دەزگای فێدراڵی بۆ باری نا ئاسایی و وەزارەتی تەندروستی فرمانی دروستکردنی نزیکەی 180 ملیۆن دەمامکیان داوە.

سەرۆک ترامپ، ڕۆژی هەینی لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەیدا داوای لە خەڵک کرد ئەو دەمامکانە ببەستن کاتێک دەچنە شوێنە گشتییەکان و داوایشی کرد بەشێکی ئەو دەمامکانە تەرخان بکرێن بۆ کارمەندەکانی بواری تەندروستی لە ئەمریکادا.

سەرۆک ترامپ جەخت دەکاتەوە لەوەی پێویستە کۆتایی بەم ڕەوشەی ئێستا بهێنرێت و ناشخوازێت ئەم ڕەوشە چەند مانگێک بخایەنێت.

سەرۆک ترامپ دەڵێت داوا لە کۆنگرێس دەکات، بودجەی تر ئامادەبکرێت بۆ پشتیوانکردنی کۆمپانیا بچوکەکان بە قەرز، ئەگەر هاتوو ئەو داراییەی پێشتر دابین کرا بەشی ئەو هەموو یارمەتیانەی نەکرد.

XS
SM
MD
LG