Accessibility links

وەزیری دارایی فەرەنسا: ئەمساڵ فەرەنسا خراپترین داڕمانی ئابوری لەدوای سەردەمی جەنگەوە بە خۆیەوە دەبینێت


وەزیری دارایی فەرەنسا لە ڕێی تێلەکۆنفراسەوە بە ئەنجومەنی سیناتی فەرەنسای وتووە؛ ڕەنگە لەمساڵدا فەڕەنسا خراپترین داڕمانی ئابوری خۆی ببینێت لەوەتای دووهەم جەنگی جیهانییەوە.

بڕۆنۆ لی ماری،دەڵێت داڕمانە ئابورییەکەی ئەمساڵ زۆر زیاتر دەبێت لەو لەسەدا 2.2 ی داڕمانی ئابوری ساڵی 2009 ی دوای قەیرانی دارایی جیهانی.

هەر لەو تێلەکۆنفرانسەدا لی ماری، ئاماژەشی بەوەکردووە ئەم ڕەوشە نوێیەی وڵاتەکەی، قەبارەی کاریگەری نەرێنی ئابووری دەردەخات کە لە ئاکامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرناوە، فەڕەنسا ڕووبەڕوی دەبێتەوە.

حکومەتی فەڕەنسا لە مانگی ڕابردوودا و لە زانیاریدانی لەبارەی بودجەی باری نائاساییدا، وەهای مەزەندەکرد کە ئابوری لەمساڵدا بەڕێژەی لەسەدا یەک دادەبەزێت، بەڵام هەر لەو کاتەشەوە حکومەتی فەڕەنسا ئاماژەیداوە کە پێویستە بەو ڕێژەیەدا بچێتەوە.

XS
SM
MD
LG