Accessibility links

لە ئیسرائیل مەڕاسیمی ئاینی لە ڕێی تۆڕەکانی ئینتەرنێتەوە بەڕێوەدەبرێن


لە شاری ئۆرشەلیم سیمبۆلەکانی پاڵم سەندەی دانراون پاش هەڵوەشاندنەوەی مەڕاسیمە تایبەتەکان بەهۆی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

کڵێسای پاتریارکی لاتینی لە ئۆرشەلیم تۆڕەکانی ئینتەرنێتی بەکارهێناوە بۆ بەڕێوەبردنی مەڕاسیمەکە.

لەناو کڵیساکەوە، قەشە جیاسینتۆ مارکۆتسۆ، مەڕاسیمەکەی بەڕێوە دەبرد و ژمارەی بەشداربووانیش سنوردار بوو بۆ دە کەسێک.

لە ئیسرائیل زیاتر لە 8 هەزار کەس دوچاری نەخۆشی کۆڤید 19 بوون و تا ئێستا 46 کەس بەهۆی ئەم پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە.

نیشانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ زۆر کەس، نیشانەی سوکن وەک تا لێهاتن و کۆکە، ئەم نیشانانەش لە ماوەی دوو تا سێ هەفتەدا نامێنن.

بەڵام بۆ هەندێک کەسی تر، بە تایبەتی ئەوانەی بە تەمەنن و کێشەی تری تەندروستییان هەیە، لەوانەیە پەتاکە بە قورسی بگرن و ببێتە مایەی هەوکردنی سییەکان و دەشێت مردنیشی بە دوادا بێت.

XS
SM
MD
LG