Accessibility links

جۆ بایدن باس لە دواخستنی کۆنگرەی دیموکراتەکان دەکات


جۆ بایدن، دەڵێت کۆنگرەی نیشتمانی دیموکراتەکان بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا لەناو دیموکراتەکاندا لەڕێی تۆڕەکانی ئینتەرنێتەوە دەکرێت.

ئەم بڕیارەی دیموکراتەکان وەک جۆ بایدن ئاماژەی پێکرد، هەنگاوێکی بەشداریکردنە بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بەڕێز بایدن کە بەردەوامە لە هەوڵەکانی تا ببێتە کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنی مانگی یازدەی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دەشڵێت وابەستە دەبێت بەوەی لە شوێنە گشتییەکاندا دەمامک ببەستێت.

جۆ بایدن، لە دیمانەکەی ڕۆژی یەکشەممەیدا لەگەڵ کەناڵی ئەی بی سی، دەڵێت "کۆنگرەی دیموکراتەکان کە 5 هەفتەیە دواکەوتووە، گرنگە بۆ دەسنیشانکردنی ڕکابەری سەرۆک ترامپ لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیدا."

جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت پێویستە ئەو کۆنگرەیەی دیموکراتەکان کە هەزاران ئەندامی دیموکراتەکان لە ڕێی تۆڕەکانی ئینتەرنێتەوە تیایدا بەشدار دەبن، پێویستی بە ڕێکخستنێکی گونجاو هەیە بۆ ئەم کۆنگرەیە کە بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی 8دا بکرێت.

بەڕێز بایدن دەڵێت، ناتوانرێت 10 یان 20 یان 30 هەزار دیموکرات لە یەک شوێندا کۆبکرێنەوە، ئەگەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەر بەردەوام بوو.

هەتا ئێستا، بێرنی ساندەرس کە بە ڕکابەری سەرەکی بایدن دادەنرێت لەناو دیموکراتەکاندا، نەکشاوەتەوە و دان بە شکستەکانیدا نانێت، هەربۆیە ئەم دوو ڕکابەرە دیموکراتە، دەچنە هەڵبژاردنە بەراییەکەی ستانی ویسکانسنەوە، وێڕای ئەو ئاگاهییە تەندروستیانەی دەدرێن.

XS
SM
MD
LG