Accessibility links

ئاماری زیانەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ستانی نیویۆرک


لە ستانی نیویۆرک لە ئەمریکا، 594 گیان لەدەستدانی نوێ تۆمارکراون لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە 4159 کەس لە ستانی نیویۆرک گیانیان لەدەستداوە، بەپێی لێدوانی فەرمانڕەوای ستانەکە.

ئەندرو کومۆ، فەرمانرەوای ستانی نیویۆرک دەڵێت لەم 24 کاتژمێرەی ڕابردوودا، ژمارەیەکی کەمتری خەڵک بە کۆڤید 19 گیانیان لەدەستداوە، لە کاتێکدا ڕۆژێک پێشتر 630 کەس بەهۆی ئەو پەتایەوە مردون و دەشڵێت "هێشتا زووە بتوانرێت ئەم کەمبوونەوەیە وەک بەرەنجام لێکدانەوەی بۆ بکرێت."

بەڕێز کومۆ دەڵێت ژمارەی توشبووانیش بە کۆڤید 19 کەمتر بۆتەوە، بەتایبەتیش ژمارەی ئەوانەی دەگەیندرێنە نەخۆشخانەکان یان دەبرێنە بەشی چاودێریکردنی ورد لە نەخۆشخانەکاندا، دەشڵێت پێویستە، 2 یان 3 ڕۆژ چاوەڕوان بین تا وێنەکە بەتەواوەتی ببینرێت.

بەپێی دواترین ئامارەکان لە ئەمریکادا زیاتر لە 313 هەزار کەس توشی کۆڤید 19 بوون و یەک لەسەر سێی سەرجەم توشبوانی ئەم پەتایە لە ستانی نیویۆرکن.
لە ئەمریکا تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە 8503 کەس گیانیان لەدەستداوە بە کۆڤید 19 و نزیکەی نیوەیان لە ستانی نیویۆرکن.

XS
SM
MD
LG