Accessibility links

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران توشی ڤایرۆسی کۆڤید 19 دەبێت


سەۆرکی پەرلەمانی ئێران عەلی لاریجانی توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و ئێستا لە کەرەنتینەدایە.

لاریجانی باڵاترین کاربەدەستی ئێرانە کە هەتا ئێستا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوبێت. ژمارەیەکی زۆر لە کاربەدەستان و کەسایەتییە سیاسییەکانی ئێران توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

هەتا ئێستا چەندین بەرپرسی ئێرانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆڤید 19وە گیانیان لە دەستداوە لەوانەشدا، ئەندامی پەرلەمانی تازە هەڵبژێردراو فاتمە ڕەهبەر، باڵیۆزی پێشوی ئێران بۆ سوریا حوسێن شێخولسەلام، ئەندامی شورای خبرگان سەید محەمەد میرمحەمەدی، یاسادانەر عەلی ڕەمەزانی، یاسادانەری پێشو ڕەزا ڕەهچەمانی، باڵیۆزی پێشوی ئێران بۆ ڤاتیکان سەید هادی خوسرۆشاهی، ڕاوێژکاری دادوەری ئەحمەد توسرکانی و موژتەبا فەزلی بەرپرسی کارمەندانی مەلای باڵا ئایەتوڵا زنجانی.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە زیاتر لە 47 هەزار کەس لە ئێران توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و زیاد لە 3 هەزار کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.

XS
SM
MD
LG