Accessibility links

ترامپ و ماکرۆن وتووێژیان کردووە لەبارەی ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک بۆ ئەندامانی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە کۆرۆنا


وێنەی ئەرشیف
وێنەی ئەرشیف

کۆشکی سپی ڕایگەیاند سەرۆک ترامپ بە ڕێگەی تەلەفۆن وتووێژی کردووە لەگەڵ ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا کردووە سەبارەت بە چۆنیەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

جاد دێر گوتەبێژی کۆشکی سپی ئەمڕۆ هەینی گوتی هەردوو سەرۆک لە میانەی وتووێژەکەیاندا باسیان لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک بۆ ئەندامە هەمیشەیـیەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە بەمەبەستی وتووێژکردن لە بارەی زیادکردنی هاوکاریـیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

نەخۆشی کۆرۆنا بووەتە قەیرانێکی جیهانی و بەبێ هاوکاری وڵاتان قورسە سنوورێکی بۆ دابنرێت.

لە ئێستادا زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە جیهان تووشی نەخۆشیـیەکە بوون، لەوانە زیاتر لە 58 هەزار کەسیان گیانیان لەدەستداوە. ئەمەریکا زۆرترین حاڵەتی تووشبوونی هەیە و ئیتالیا زۆرترین ژمارەی گیان لەدەستدانی هەیە.

XS
SM
MD
LG