داگای تاوانەکان لە ڕیاز دواهەمین بڕیاری خۆی دەدات لەسەر دۆسێی کوژرانی جەمال خاشوقچی و سزای جیاوازی زیندانیکردنی داوە بەسەر گوناهبارکراوەکاندا.
هیزی پاسەوانی نیشتمانی لە وڵاتی تونس دەڵێت 3 هێرشبەرەکە کوژراون و هێرشەکەشی بە کارێکی تێرۆریستی ناودێر کردووە.
بۆ یەکەمین جارە لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سەردانی سوریا بکات و لە وتووێژەکانیدا لەگەڵ سەرۆکی سوریا باس لە شیانی ڕێککەوتنی زیاتری نێوان هەردوو وڵات دەکات
هاوکاتی ئاڵۆزیەکانی نێوان ئانکەرە و ئەسینا، یۆنان دەستدەکات بە بەهێزکردن و پەرەپێدانی لەشکرەکەی.
خۆپیشاندانەکان لە بیلاڕووس هەورادێ و زیاتر دەبن و خۆپیشاندەران داوای دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆکی وڵاتەکە دەکەن.
لە شەڕەکانی ڕۆژی یەکشەممەدا لە یەمەن بێ لەوەی زیاتر لە 20 سەرهەڵداوی حوسییەکان دەکوژرێن، بە دەیان کەسیشیان لێ دەستگیر دەکرێت.
نزیکەی 2800 سەربازی ئەمریکایی و بەریتانیایی و فەڕەنسایی و هەروەها پۆڵەنداییش بەشداری لەم مانۆرە سەربازیەدا دەکەن کە لە ناوچەکانی ڤازیانی و کامپ نۆریۆ، نزیک لە تبلیسییەوە دەستیپێکردووە.
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هەتا ئێستا 17420 چەکداری ئۆپـۆزسیۆنی سوریای سەر بە ئەنکەرە ڕەوانەی لیبیا کراون، لەوانە 350 کەسیان تەمەنیان خوار 18 ساڵەوەیە.
سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند کۆسۆڤۆ بڕیاری داوە پەیوەندی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکات و پەیوەندی دیپـلۆماسی لەگەڵدا ببەستێت
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا و لەوێ لەگەڵ سەرۆک و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر چەند شوێنێک لە ڕۆژهەڵاتی سوریا و لە ئاکامدا 16 چەکداری عێراقی سەر بە ئێران کوژراون
بەپێی ڕاوەرگرتنێکی گشتی کاندیدی دیموکراتەکان لە پێش سەرۆک ترامپەوەیە، بەڵام ئەنجامی ئەو ڕاپرسییە ڕەنگدانەوەی ڕای هەموو لەشکری ئەمریکا نییە
ئەبوزەبی داوای لە دادگای نێونەتەوەیی لاهای کردووە تا ئەو دۆسێ یاساییە لابدەن کە دۆحە بەرزیکردۆتەوە دژی میرنشینەکان بەوەی جیاوازی ڕەگەزی لەگەڵ قەتەردا دەکرێت.
لەگەڵ سوتاندنی کەناڵی دیجلەدا، دادگایەکیش لە بەغدا فرمانی دەستگیرکردن دەردەکات بۆ بەڕێوبەری کەناڵەکە.
حکومەتی سودان و بەرەی شۆڕشگێڕی سودان لە شاری جوبا، پایتەختی سودانی باشور گەیشتن بە ڕێککەوتن کە دانوستاندنەکانیش لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردووەوە هەر لەوێ دەکران.
ئەم سەردانە یەک ڕۆژییەی ماکرۆن بۆ بەغدا، دوابەدوای سەردانەکەی دەبێت بۆ لوبنان، وە سەرۆکی فەڕەنسا دەبێتە گەورەترین کاربەدەستی بیانی سەردانی عێراق بکات لەوەتای موستەفا ئەلکازمی پۆستی سەرەک وەزیری عێراقی وەرگرتووە.
سەرۆکی لوبنان بە فەرمی داوا لە موستەفا ئەدیب دەکات تا حکومەتی نوێی وڵاتەکە پێکبهێنێت.
بەپێی ئەو ئامارانەی لە تورکیادا بڵاودەکرێنەوە ئابوری وڵاتەکە دابەزینی بە خۆوە بینیوە بەڵام ئابوریناسان هێشتاش گەشبینن.
لە ڕاگەیەندراوەکەی هاوپەیمانێتی بە سەرکردایەتی عەرەبستانی سعودیەدا هاتووە، هاوپەیمانان ڕێگەیان لە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان گرتووە و لەسەر فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی ئەبها تێکشکێندراوە لە باشوری ڕۆژئاوای عەرەبستانی سعودیەدا.
لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، بەرنامەی جیهانی خۆراک نوسیویە "ئەگەر بێتوو یارمەتی و کۆمەکی بە پەلە نەگاتە جێ، ئەوا 2 ملیۆن و 200 هەزار کەسی تر دەکەونە ڕەوشی برسێتی و هەژارییەوە."
زیاتر نیشـان بده