Accessibility links

سەرکردەیەکی میلیشیا لە پاکستان دەکوژرێت


پاکستان دەڵێت 5 میلیشیا لە نزیک سنوری ئەفغانستانەوە کوژراون.

لەشکری پاکستان دەڵێت هێزە ئاسایشییەکان هاوکاتی هێرشەکەیان، سەرکردەیەکی خۆجێیی میلیشیاکان و 4 کەسی تریان لە لایەنگرانی ئەو سەرکردەیە کوشتووە، لە ناوچەیەکی نزیک لە سنوری ئەفغانستانەوە.

لەشکر دەڵێت ئەو سەرکردە کوژراوە، وەسیم زەکەریا دەستی هەبووە لە ژمارەیەک هێرشدا بۆسەر هێزە ئاسایشییەکانی پاکستان و هەروەهاش لە کوشتنی کاربەدەستێکی دامەزراوەی فێدراڵی وڵاتەکەدا بۆ نیشتەجێبوون.

زوبێدوڵا خان، کاربەدەستی حکومەتی پاکستان کاتێک سەردانی گوندەکەی خۆی کردووە لە هەرێمی وەزیرستانی باکور هاوکاتی بۆنەیەکی ئاینی ئیسلام، هەر لەوێ لە گوندەکەی خۆیدا کوژراوە.

هەرێمی وەزیرستانی باکور لە پاکستان، تا ساڵی 2017 شوێنی بارەگا سەرەکییەکانی توندڕەوانی ناوخۆیی و بیانی بووە لە پاکستان.

لەو ساڵەدا لەشکری وڵاتەکە پاککردنەوەی ناوچەکانی لە یاخیبووان ڕاگەیاند پاش ژمارەیەک کردەی لەشکریی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتاش ناوبەناو هێرشکردن لەو ناوچەیەی پاکستاندا بەردەوامە و بە گشتیش هێزە ئاسایشییەکانی وڵاتەکە دەکرێنە ئامانجی ئەو هێرشانە.

XS
SM
MD
LG