Accessibility links

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی تورکیا کۆدەبنەوە


نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی بە سەرۆکایەتی شاندێک گەیشتە ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا و لەوێ لەگەڵ سەرۆک و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

شاندەکەی سەرۆکی هەرێم پـێکهاتبوو لە فەلاح مستەفا ڕاوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێم، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە، فەوزی هەریری سەرۆكی دیوانی سەركایەتی، كەریم شنگالی بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەرۆكی هەرێم.

سەرەتا بارزانی و شاندی یاوەری لەگەڵ مەولود چاوش‌ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوە. هەتا ئامادەکردنی ئەم ڕاپـۆرتە هیچ ڕاگەیاندنێک لە بارەی کۆبوونەوەکە بڵاونەکراوەتەوە، بەڵام چاوش‌ئۆغڵو لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی"میوانداری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و شاندی یاوەریمان کرد. وتووێژمان کرد لە بارەی پەیوەندیـیەکانمان، بە تایبەتی شەڕی هاوبەش لە دژی پەکەکە."

پاش نیوەڕۆش، شاندی هەرێم گەیشتە کۆشکی سەرۆکایەتی تورکیا و لەوێ لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆعان سەرۆکی تورکیاوە پـێشوازیان لێکرا. بەپـێی هەواڵی میدیاکانی دەوڵەتی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و نێچیرڤان بارزانی بۆ زیاتر لە یەک کاتژمێر کۆبوونەتەوە.

سەرۆکایەتی تورکیا لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی" ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی پـێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق کرد."

سەرۆکایەتی هەرێمی لای خۆیەوە ئاماژەی بۆ هەردوو کۆبوونەوەکە کرد.

ئەم سەردانەی بارزانی بۆ ئەنکەرە پاش سەردانەکەی بوو بۆ بەغدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ کاربەدەستانی عێراق و هەروەها ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا کە بە سەردانێک لە بەغدا بوو.

ئەیوب دەمیر پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە ئەنکەرە ڕاپـۆرتێکی لەم بارەیەوە ناردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:02 0:00


XS
SM
MD
LG