Accessibility links

ڕاپرسی لەسەر سەرۆک ترامپ و جۆ بایدن


بەپێی ڕاوەرگرتنێکی گشتی کە میلیتاری تایمز و زانکۆی ساراکیوز بە هاوبەشی کردوویانە لە سەدا 37.4 ی ئەوانەی ڕایان وەرگیراوە لەناو لەشکری ئەمریکادا پشتیوانی سەر لە نوێ هەڵبژاردنەوەی سەرۆک ترامپ دەکەن و لە سەدا 43.1 یش پشتیوانی لە هەڵبژاردنی جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان دەکەن بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا.

لەو ڕاوەرگرتنەدا پرسیار لە 1018 کەس کراوە و کاتی ڕاپرسییەکەش بەر لە هەردوو کۆنگرەی دیموکراتەکان و کۆمارییەکان بووە. لە کۆنگرەکاندا هەردوو لایەنی کۆماری و دیموکراتەکان ئەو دۆسێیانەیان خستنە ڕوو کە بۆ پشتیوان کردنی کاندەیدەکانیان پێویستن.

لە ڕاوەرگرتنەکەدا زیاتر ڕای ئەوانە وەرگیراون کە دەمێکە لە لەشکردان، نەک ئەو گەنجانەی تازە چوونەتە لەشکری ئەمریکاوە، هەر بۆیەشە میلیتاری تایمز ئاماژەی بەوە کردووە کە بەرەنجامی ئەو ڕاوەرگرتنە ڕەنگدانەوە نییە بۆ هەموو لەشکری ئەمریکا.

سەرۆک ترامپ بە ستایشەوە باس لە پشتیوانییەکانی لەشکر دەکات و داوای زیادکردنی بودجەی پەنتاگۆنیش دەکات، هەرچەندە ناکۆکیشی هەبووە و هەیە لەگەڵ پەنتاگۆندا بەتایبەتیش لەگەڵ جم ماتس وەزیری پێشووی بەرگری کە لە مانگی 12ی ساڵی 2018دا دەستی لەکار کێشایەوە و ئێستاش لەگەڵ مارک ئیسپەر وەزیری بەرگری و مارک میڵی، سەرکردەی ستونە لەشکرییەکاندا جیاوازی ڕوانینی هەیە.

XS
SM
MD
LG