دادگایەک لە عەرەبستانی سعودییە بڕیاری کۆتایی خۆی داوە لە دۆسێی کوژرانی جەمال خاشوقچیدا.
تەلەفزیۆنی شانشینی عەرەبستانی سعودیە دەڵێت بڕیاری کۆتایی داروە لەسەر دۆسێی خاشوقچی، وتار نووسی ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست و ڕەخنەگر لە عەرەبستانی سعودیە.
ئەم بڕیارەی دادگا، دوای لێبوردنەکەی خێزانی جەمال خاشوقچی دێت کە ژیانی 5 کەسی لە گومانبارەکان پاراست لەوەی سزای مردنیان بەسەردا بسەپێندرێت.
دادگای تاوانەکان لە ڕیاز، ئەمڕۆ دووشەممە بڕیارەکانی خۆی داوە. بەپێی ئەو بڕیارە، 5 کەس سزای 20 ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا دراوە و یەک کەسیش 10 ساڵ زیندانیکردن و 2 کەسی تریش فرمانی 7 ساڵ زیندانیکردنیان لەسەر دراوە.
ڕێکخراوەکانی داکۆکی لە مافەکان دەکەن و هەروەهاش لێکۆڵەرێکی سەربەخۆی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، بە شێوەیەکی بەرچاو ڕەخنەیان لە پرۆسەی دادگاییکردنەکە گرتووە و دەڵێن "هیچ کاربەدەستێکی باڵا و هیچ یەکێکیش لەوانەی گومانیان لەسەرە بەوەی ئەو فرمانەیان دابێت بۆ کوشتنی خاشوقچی، نەبراونەتە بەردەم دادگا."
لە هەمان کاتیشدا سەربەخۆیی دادگا لە شانشینی عەرەبستانی سعودیە خراوەتە ژێر پرسیارەوە.