Accessibility links

کۆمەڵەی سوریا دەڵێت هەتا ئێستا 17420 چەکداری ئۆپـۆزسیۆنی سوریا براون بۆ لیبیا


کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت هەتا ئێستا 17420 چەکداری ئۆپـۆزسیۆنی سوریای سەر بە ئەنکەرە ڕەوانەی لیبیا کراون، لەوانە 350 کەسیان تەمەنیان خوار 18 ساڵەوەیە.

کۆمەڵەکە ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر ماڵپەڕەکەی ئەمەی ڕاگەیاند و نووسیویەتی بەپـێی سەرچاوەکانی کۆمەڵەکەیان 450 لەو چەکدارانە لەم دوایـیانەدا گەڕاونەتەوە پاش ئەوەی ماوەی خۆیان لە لیبیا بەسەربردبوو. دەڵێت لە فڕۆکەخانەی معێتیقەی نێودەوڵەتی لە تەرابلوسی پایتەخت بە فڕۆکە بەرەوە ئستەنبوڵ براوەنەتەوە و لەوێشەوە دەبرێنەوە بۆ ناوچە گوندیـیەکانی حەلەب. دەشڵێت بە گەڕانەوەی ئەمانە، ژمارەی چەکدارەکانی ئۆپـۆزسیۆن ئەوانەی لە لیبیا گەڕاونەتەوە و پارەی خۆیان وەرگرتووە دەگاتە نزیکەی 6700.

کۆمەڵەکە باس لەوەش دەکات کە جگە لەو چەکدارە سوریایـیانە، 10 هەزار چەکداری دیکە کە خۆیان بە جیهادی دادەنێن گەیشتوونەتە لیبیا، لەوانە 2500 چەکداریان تونسین.

XS
SM
MD
LG