بە سەردانێکی مێژوویی لە تەلئەڤیڤەوە، گەورە یاریدەدەرانی سەرۆک ترامپ و هەروەهاش سەرەک وەزیری ئیسرائیل گەیشتونەتە میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب
اوێژکاری کۆشکی سپی دەڵێت ئەو ڕێککەوتنەی نێوان ئیسرائیل و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب بۆ پەیوەندی دیپلۆماسی، دەستکەوتێکی مێژووییە.
هاوکاتی هەروادێ و زیاتر بوونی ڕەخنە و ناڕەزاییەکان بەرامبەر حزبوڵای لوبنان، سەرۆکی ئەو ڕێکخراوە باس لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنان دەکات.
کاربەدەستانی پۆلیس دەڵێن، زۆربەی قوربانییەکان جوتیارن و دەشڵێن "لەوانەیە بەهۆی کێشەیەکی ناوخۆیی ناوچەکەوە بووبێت و بە دووریش دەزانرێت هێرشێکی تێرۆرکاری بێت."
لیژنەی یو ئێن بۆ کاروباری ئابوری و کۆمەڵایەتی ڕۆژئاوای ئاسیا لە ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت "نیوە و زیاتری دانیشتوانی لوبنان، هاوکاتی نزیک بوونەوە لە کۆتاییەکانی ئەمساڵ، دەستیان ڕاناگات بە پێداویستیە خۆراکییەکانیان."
یەکێتی ئەوروپا ئەو هەوڵانەی تورکیا بۆ دۆزینەوەی سوتەمەنی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا بە "جموجۆڵی نایاسایی" ناودێر کردووە و ئاگاهیشی داوە کە دەشێت ئەو جموجۆڵە نایاساییانە ببنە مایەی سەپاندنی سزا بەسەر ئانکەرەدا.
ئێستگەی ئەوروپا دەڵێت ئەو ئەفسەرە لە بنکەیەی سەر بە هاوپەیمانێتی ناتۆ کاری کردووە و بە خیانەتکردن تاوانبار کراوە و زانیاری هەستیار و گرنگی گواستۆتەوە بۆ دەزگا هەواڵگرییەکانی ڕوسیا.
لەگەڵ تەواوبوونی کۆبوونەوەکان لە درەنگانێکی ڕۆژی شەممەدا، نوێنەرانی بەشدار هیچ ئاماژەیەکیان نەکردووە بەوەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکانی داهاتوویان چی دەبن و هەروەها کەی ئەو کۆبوونەوەی داهاتوو دەکرێت.
سەرۆک ترامپ بە فەرمی کاندیدکردنەوەی لەلایەن کۆماریـیەکانەوە بۆ پـۆستی سەرۆکایەتی ئەمەریکا پەسەندکرد و هوشداری دا ئەگەربێت و دیموکراتەکان هەڵبژاردنەکان ببنەوە ئەوا ئەمەریکا بەرەو لەناوچوون دەبەن
یۆنانیـیەکان ناڕەزایی خۆیان دەربڕیوە لە بەرامبەر پەرلەمانتارێکی تورکیا کە لە ڕێگەی تویتەرەکەیەوە نەخشەیەکی وڵاتەکەی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا قوبرس و بەشێکی یۆنان و باکوری سوریا و باکوری عێراق و ئەرمینیای بە بەشێک لە خاکی وڵاتەکەی داناوە
زریانی لۆرا لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پـێنجشەممە بە کاتی خۆجێی گەیشتە سەر ناوچەکانی باشوری ڕۆژئاوای ویلایەتی لویزیانا، شارەزایانی کەشناسی هوشداریـیان داوە لەوەی شیانی هەیە پاڵ بنێت بە شەپـۆلێکی گەورەی ئاوەوە لە دەریاوە بەرەو وشکانی بۆ هەتا 65 کیلۆمەتر
وەزارەتی بەرگری یۆنان ڕایگەیاند وڵاتەکەی و فەڕەنسا و ئیتالیا و قوبرس پـێکەوە لە ڕۆژی چوارشەممەوە هەتا هەینی مانۆڕی لەشکری ئەنجام دەدەن لە باشوری دورگەی کریت لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست
کۆماریـیەکان شەوی دووشەممە و لە یەکەم شەوی کۆنگرەکەیاندا ڕەخنەی توندیان لە دیموکراتەکان گرت و پـشتیوانی تەواویان بۆ سەرۆک ترامپ و مایک پـێنسی جێگری دەربڕی تاوەکو بۆ چوار ساڵی دیکە لە سەرۆکایەتی وڵاتەکەدا بن
هاوپەیمانەکانی ئەلیکسی ناڤالنی دەڵێن کرملن لە پشت ژەهراویکردنی گەورەترین ڕەخنەگرەوەیە لە حکومەتی ڕوسیا
مایک پەمپێیۆ لەم سەردانەی ئەمڕۆ سێشەممەیدا بۆ خەرتوم، وتووێژ لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سودان و ئیسرائیل دەکات و هەروەهاش پشتیوانی ئەمریکا لە قۆناغی گواستنەوەی سودان بەرەو دیموکراسی.
هایکۆ ماس بەر لە سەردانەکەی بۆ ئەو دوو ووڵاتە، وتوویەتی تورکیا و یۆنان، دوو هاوپەیمانی ناتۆن و دەبێت چارەسەرکردنی کێشە مشتومڕ لە سەرەکانیان لەسەر بنچینەی یاسا نێونەتەوەییەکان چارەسەر بکرێن و لە ڕێی دیالۆگەوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند وتووێژەکانی کە لە جنێڤ بەڕێوەدەچن سەبارەت بە دانانی دەستوری نوێ بۆ سوریا، ئەمڕۆ دووشەممە ڕاگیران بەهۆی تووشبوونی 3 ئەندامی بەشداربووی وتووێژەکان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
کۆنگرەی نیشتمانی کۆماریـیەکانی ئەمەریکا ئەمڕۆ دووشەممە دەستپـێدەکات و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت بە مەبەستی دووپاتکردنەوەی پشتیوانی خۆیان بۆ سەرۆک ترامپ و مایک پـێنسی جێگری تاوەکو بۆ خولێکی دیکە سەرۆکایەتی وڵاتەکە بکەن
مایک پەمپێیۆ، ئەمڕۆ یەکشەمە دەڕوات بەرەو ئیسرائیل، وێستگەی یەکەمی سەردانەکەی و دواتریش سەردانی ژمارەیەک وڵاتی کەنداو و هەروەها سودانیش دەکات.
هاوپەیمانێتی نێونەتەوەیی دژە داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا بۆ زیاتر لە 6 ساڵە لە عێراقن بە مەبەستی یارمەتی و کۆمەک کردنی هێزە ئاسایشییەکانی عێراق بۆ لەناوبردنی داعش کە بەشێکی بەرچاوی خاکی عێراقی داگیرکردبوو.
زیاتر نیشـان بده