Accessibility links

سەرۆکی فەڕەنسا و سەرەک وەزیری یۆنان کۆدەبنەوە


سەرۆکی فەڕەنسا و یۆنان وتووێژ لەسەر پرسی تێکچوونی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ تورکیادا دەکەن.

ئۆفیسی سەرۆکی فەڕەنسا لە ڕاگەیەندراوەکەیدا دەڵێت ئەو بابەتە تەوەری وتوێژەکانی ئیمانوێل ماکرۆن دەبێت لەگەڵ کیریاکۆس میتسۆتاکیس، سەرەک وەزیری یۆناندا.

سەرۆکی فەڕەنسا و سەرەک وەزیری یۆنان، ڕۆژی 10ی ئەم مانگی 9یە بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەیی مێد7دا دەکەن کە لە دوڕگەی کۆرسیکای فەڕەنسا بەڕێوە دەچێت و ڕێبەرانی پورتوگال و ئیسپانیا و قوبرس و ماڵتا بەشداری لەو کۆبوونەوەیەی ئەم هەفتەیەدا دەکەن.

فەڕەنسا و تورکیا کە هەردووکیان هاوپەیمانن لە ناتۆدا جیاوازی گەورەی ڕوانینیان هەیە لەسەر دۆسێکانی تایبەت بە سوریا و بە لیبیا و هەروەهاش لەسەر مشتومڕی ئانکەرە لەگەڵ ئەسینادا سەبارەت بە سەرچاوەکانی وزە لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا.

پاریس و ئانکەرە لەم چەند هەفتەیەی ڕابردوودا پشێوی کەوتە پەیوەندییەکانیان و هەروەهاش قسەی ڕەقیان بە یەکتر دەوت.

XS
SM
MD
LG