یەکەم دیبەیتی نێوان سەرۆک ترامپ کاندیدی کۆماریـیەکان و جۆو بایدن کاندیدی دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی 2020 لە کاتژمێر 9 ی شەوی سێشەممە بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا ئەنجام دەدرێت
لەشکری عێراق دەڵێت 3 منداڵ و 2 ژن کە هەموویان ئەندامی خێزانێکن کوژراون بەهۆی هێرشێکی موشەکی بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدا .
بەریتانیا تابلۆیەکی هەڵکۆڵراوی تەمەن 4 هەزار ساڵ، دەگەڕێنێتەوە بۆ عێراق پاش ئەوەی لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەرکەوتووە کە یەکێکە لەو پارچە شوێنەواریانەی لە عێراق دزراوە.
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت سەدان چەکداری ئۆپـۆزسیۆنی سوریای سەر بە ئەنکەرە خۆیان ناونووسکردووە هەتا بەرەو وڵاتی ئازەربایجانیان ببەن لەم کاتەی لە شەڕەدایە لەگەڵ ئەرمینیا
ئەردۆگان دەڵێت "کاتی ئەوە هاتووە تا قەیرانی ئەو ناوچەیە کە لە داگیرکردنی ناگۆرنۆ کاراباخەوە دەستیپێکردووە، کۆتاییەکی بۆ دابنرێت."
دەستگیر کردنی شاهباز شەریف، دوای چەند ڕۆژێک دێت لە ڕاگەیاندنێکی بۆ ڕێبەرایەتی کردنی یارمەتیدانی هەوڵەکانی لادانی حکومەتەکەی ئیمران خان.
شەڕی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا بەردەوامە و هەروادێ و مەترسییەکان زیاتر دەبن لەسەر ئەگەرەکانی شەڕێکی گەورە لە نێوان هەردوو وڵاتدا.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە دەستیکردووە بە سەردانێکی 2 ڕۆژی بۆ یۆنان و سەردانەکەیش بە کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی یۆناندا دەستیپێکرد.
ڕێبەری ئۆپزسیۆنی بێلاڕوس داوای کۆبوونەوە دەکات لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسادا تا ناوبژی بکات لە دروستکردنی دیالۆگ لە نێوان لایەنە ناکۆکەکانی بێلاڕوسدا
تورکیا دادگاییکردنی 6 کاربەدەستی عەرەبستانی سعودیە دەستپێدەکاتەوە بەڵام زانیاری و وردەکاری لەسەر ئەو گومانبارانە باس ناکات.
چەکدارانی داعش لە هەرێمی ڕۆژئاوای ئافریکا، کە دەستەیەکی جوداوە بوون لە جیهادییەکانی بۆکۆ حەرام، تەقەیان لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی باباجانا ئومارا زولوم، فەرمانڕەوای هەرێمی بۆرنۆ کردووە.
ناگۆرنۆ کاراباخ لە باشوری کەوکاس دەڵێت 16 سەربازی هەرێمەکەی کوژراوە و زیاتر لە 100 برینداریش هەن لە ئاکامی پێکدادانەکان لەگەڵ هێزە سەربازییەکانی ئازەربایجاندا.
هیندستان و پاکستان وەک بارێکی ئاسایی یەکتر گوناهبار دەکەن بە هێرشکردنی بێ بیانوو لە ناوچە کێشمەکێش لەسەرەکەی کەشمیردا، ئەم جۆرە هێرشکردنانەش وەک پێشێلکاری دەبینرێت بۆ ڕێککەوتنەکەی ساڵی 2003 مۆرکرا بۆ ئاگربەست.
گومانباری هێرشەکەی ڕۆژی هەینی بە لێکۆڵەرانی وتووە، ئامانجەکەی چارڵی ئەبدۆ بووە، پاش ئەوەی سەرلەنوێ وێنە کاریکاتێرییەکانی پێغەمبەری موسڵمانانی بڵاوکردۆتەوە.
تا ئێستا هیچ یەکێک لەو دوو وڵاتە باسیان لە زیانی گیانی نەکردووە. بەڵام وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان، نکوڵی دەکات لەوەی هەلیکۆپتەر و تانکەکانی زیانیان پێکەوتبێت.
پاپای ڤاتیکان دەڵێت کاتێک ڤاکسینی دژی کۆرۆنا ئامادەکرا بۆ کوتانی خەڵکی، پـێویستە سەرەتا لە خەڵکانی هەژار و بێ دەرامەت بدرێت
دەلال حەسەن ئەلغەڕڕاوی پەرلەمانتاری عێراقی سەر بە هاوبەندی فەتح ڕەتیکردەوە لە ئەفسەرێکی پـۆلیسی دابێت کاتێک براکەیان دەستگیرکردووە لەسەر تۆمەتی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێک.
ڕێکخراوی کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەوانان CPJ داوای لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان کرد دەستبەجێ ڕۆژنامەوان بەهرۆز جەعفەر ئازادبکەن و هەموو ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی کراون لاببرێن
ژن و مێردێکی چینی بە تەمەن لە پاش 38 ساڵ منداڵە ڕفێندراوەکەیان دەدۆزیوەتەوە کە ئێستادا بووە بە باوک و خاوەنی 2 منداڵە
جۆو بایدن، ڕکابەری سەرۆک ترامپ لەم هەڵبژاردنانەی سەرۆکایەتیدا، لە پێشەنگی داواکاندایە لە سیناتی ئەمریکا کە کۆمارییەکان تیایدا زۆرترایەتین، تا دەنگدان بە دادوەری نوێی دادگای باڵا دوابخرێت تا ئەو کاتەی ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ڕادەگەیەندرێت.
زیاتر نیشـان بده