Accessibility links

کۆمەڵەی سوریا: بە لایەنی کەم 28 چەکداری سوری لە شەڕی ئازەربایجان و ئەرمەنستان کوژراون


کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت بە لایەنی کەم 28 چەکداری گروپەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریای سەر بە تورکیا لە شەڕەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستاندا کوژراون.

ڕامی عەبدول ڕەحمان بەڕێوەبەری کۆمەڵەکە ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ئەلحەدەث گوتی لەگەڵ فەرماندەی یەکێک لەو گروپانە قسەی کردووە و پـێی گوتووە کارەکە بۆ ئەوان قورس نیـیە و هەر وەکو ناوچەی کەببانەی پارێزگای لازقیـیەی سوریایە.

گوتیشی لە ماوەی 48 کاتژمێری ڕابردوو جگە لەو 28 چەکدارەی کوژراون، 62 چەکداری دیکەی سوری برینداربوون یان بێ‌سەروشوێن بوون. پـێشبینی ئەوەی کرد کە ئەگەربێت و ئەو شەڕانە وەها بەردەوامبن و چەکدارانی سوری تیایدا بەشدرابن ئەوا سەدان لەو چەکدارانە دەکوژرێن.

XS
SM
MD
LG