Accessibility links

ڕێبەری ئۆپزسیۆنی پاکستان لەسەر گەندەڵی دەستگیر دەکرێت


کاربەدەستانی نێوەندی دژە گەندەڵی لە پاکستان ڕێبەری ئۆپزسیۆنی وڵاتەکە دەستگیردەکەن.

دەستگیر کردنی شاهباز شەریف، دوای چەند ڕۆژێک دێت لە ڕاگەیاندنێکی بۆ ڕێبەرایەتی کردنی یارمەتیدانی هەوڵەکانی لادانی حکومەتەکەی ئیمران خان.

شاهباز، ڕێبەری ئۆپزسیۆن لە ئەنجومەنی نیشتمانی پاکستاندا، ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری لاهور دەستگیرکراوە، دوای ئەوەی دادگای باڵای شارەکە، ئازادکردنی ئەو ڕێبەرەی ئۆپزسیۆنی بە متمانە ڕەتکردەوە. دەستگیرکردنەکەشی بە تاوانی سپی کردنەوەی پارەوە بووە.

وتەبێژی کۆمکاری موسڵمانانی پاکستان، دەڵێت "ئێمە لەودەستگیرکردنانە ناترسێین."

شاهباز، برای نەواز شەریفە کە 3 جار سەرەک وەزیری پاکستان بووە و لە ساڵی 2017دا بە هۆی هەبوونی دەنگۆ لەسەر گەندەڵی لە کار لادرا و ئێستا نیشتەجێی بەریتانیایە و لەسەرەتاکانی ئەمساڵدا لە زیندان ئازادکرا لەبەر باری تەندروستی.

مەریەم نەواز، کچی نەواز شەریف، هەواڵی داستگیرکردنی مامی پشتڕاست کردەوە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیویەتی "شاهباز شەریف تەنها بەهۆی ئەوەوە دەستگیرکراوە، چونکە ڕەتی کردۆتەوە ببێتە داردەستی ئەوانەی دەیانەوێت دژی براکەی بەکاریبهێنن. پێی باشتر بووە لە زینداندا بمێنێتەوە نەک دژی براکەی بوەستێتەوە."

حکومەتەکەی ئیمران خان بەردەوام بووە لە هەوڵدان تا نەواز شەریف بگەڕێندرێتەوە بۆ پاکستان و سزای زیندانیکردنەکەی تەواو بکات.

ئەم دەستگیرکردنە لە کاتێکدایە لایەنەکانی ئۆپزسیۆن دەستیان کردۆتەوە بە هەوڵەکانیان بۆ لادانی ئیمران خان لە دەسەڵات و پێشتریش لە سەرەتای ئەم مانگەدا بوو، داوای خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەربڕینیان دەکرد تا داوای دەست لە کار کێشانەوەی حکومەتەکەی ئیمران خان بکرێت.

فشارەکان لەسەر حکومەتەکەی خان لەم چەند مانگەی ڕابردوودا زیادیان کردووە، هاوکاتی تێکچوونی ئابوری وڵاتەکە و کورت هێنانی بودجە و هەڵاوسانی دارایی کە بۆتە مایەی دابەزینی نرخی دراوی پاکستان.

XS
SM
MD
LG