Accessibility links

داعش لە نایجیریا هێرش دەکاتە سەر فەرمانڕەوای هەرێمێک


جیهادییەکان لە نایجیریا هێرشیان کردۆتە سەر کاروانی ئۆتۆمێلەکانی فەرمانڕەوایەکی خۆجێیی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا.

ئەم هێرشانەی ئەمڕۆ دووشەممە ڕێک دوو ڕۆژ پاش بۆسە نانەوەیەکی هاوشێوە بوو بۆ هەمان فەرمانڕەوا و لەو هێرشەدا 30 کەس کوژراون.

چەکدارانی داعش لە هەرێمی ڕۆژئاوای ئافریکا، کە دەستەیەکی جوداوە بوون لە جیهادییەکانی بۆکۆ حەرام، تەقەیان لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی باباجانا ئومارا زولوم، فەرمانڕەوای هەرێمی بۆرنۆ کردووە.

زولوم لە ڕێی گەڕانەوەدا بووە لە باجا، کە لەوێ لەگەڵ سەدان کەس لەو دانیشتوانانەی گەڕاونەتەوە بۆ شارۆچکەکە کۆبوونەوەی کردبوو. لە ساڵی 2014دا دانیشتوانی ئەو شارۆچکەیە زێدی خۆیان جێهێشتبوو بەهۆی هێرشەکانی جیهادییەکانەوە.

سەرچاوەیەکی ئاسایشی بە ئاژانسی دەنگ و باسی فڕانس پرێسی ڕاگەیاندووە، کاروانی ئۆتۆمێلەکان لە دووری 10 کیلۆمەتر لە شارۆچکەی باجاوە کەوتۆتە ناو بۆسەکەوە و پاسەوانەکانیش لێیان هاتوونەتە دەست و تێرۆریستەکانیان ناچارکردووە ڕابکەن.

داعش لە هەرێمی ڕۆژئاوای ئافریکا، دوڕگەکانی دەریاچەی چادیان کردۆتا مۆڵگای خۆیان و لەم ماوەیەی ڕابردووشدا هێرشەکانی خۆیان زیاتر کردووە بۆ سەر لەشکر و خەڵکی سیڤیلیش لە ناوچەکەدا.

XS
SM
MD
LG