Accessibility links

ئەردۆگان: ئاشتی بە کشانەوەی ئەرمینیا دەستپێدەکات


سەرۆکی تورکیا داوا لە ئەرمینیا دەکات تا کۆتاییەک دابنێت بۆ وەک دەڵێت "داگیرکاریەکانی" لە هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخ.

ئەم داوایەی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، یەک ڕۆژ پاش پێکدادانە خوێناوییەکانی ناوچە سنورییەکانی ناگۆرنۆ کاراباخە لەگەڵ ئازەربایجاندا.

ئەردۆگان دەڵێت "کاتی ئەوە هاتووە تا قەیرانی ئەو ناوچەیە کە لە داگیرکردنی ناگۆرنۆ کاراباخەوە دەستیپێکردووە، کۆتاییەکی بۆ دابنرێت."

لە وتارە ئامادەکراوەکەیدا، سەرۆکی تورکیا دەڵێت "هەر کە ئەرمینیا لەو ناوچەیەی داگیری کردووە کشایەوە، ئەوا ئاشتی دەگەڕێتەوە بۆ ناوچەکە."

تورکیا پشتیوانییەکی زۆری ئازەربایجان دەکات لە ناوچەکەدا و لە ڕووی مێژوویشەوە پەیوەندییەکی خراپی لەگەڵ ئەرمینیادا هەیە.

ئەردۆگان، جارێکی تریش لە وتارەکەی ئەمڕۆ دووشەممەیدا، لۆمەی ئەرمینیای کردۆتەوە بۆ بەرزبوونەوەی ئاستی پشێوییەکان و هەروەها ئەمریکا و ڕوسیا و فەڕەنسای بە شکشتخواردوو گوناهبارکردووە، وەک دەڵێت نەیانتوانیوە چارەسەرێکی گونجاو بۆ ئەم قەیرانە بکەن و دەڵێت "لە ڕاستیدا هەرچییەکی لە توانایاندا بووە کردویانە تا ئەم کێشەیە چارەسەر نەکرێت، ئێستاش دەبێت ئازەربایجان ئەم کێشانە بە دەستی خۆی چارەسەر بکات."

XS
SM
MD
LG