وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە پەیامنێرانی وتووە " بۆ نزیکەی 2 ساڵە کاربەدەستە گەندەڵەکانی تاران لەگەڵ ڕژێمە نایاساییەکەی ڤەنزەوێلادا کاردەکەن بۆ سوکایەتی کردن بە گەمارۆکانی نەتەوە یەکگرتووەکان."
ئیخوانولموسلمین لە شانشینی عەرەبستانی سعودیە و میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب قەدەغە کراوە و بە گشتی لەناو خەڵکی شانشینی ئوردوندا پشتیوانییان هەیە و هەروەها هەردوو وڵاتی قەتەر و تورکیا پشتیوانی لێدەکەن.
ڕابەری ئێران دەڵێت شەڕی نێوان ئێران و عێراق سوربوونی کۆماری ئیسلامی ئێرانی نیشانداوە وەک دەڵێت "بۆ داکۆکی لە خۆ کردن دژی دوژمنەکانی."
هێزی دەریایی یەکێتی ئەوروپا لە ئاوی لیبیادا چاودێری سەپاندنی ئەو سزایانە دەکات و زانیاری کۆ دەکاتەوە لەسەر ئەوانەی گەمارۆکان پێشێل دەکەن.
بڕیارەکەی دادگا بەبێ ئامادەبوونی تاوانبارانی ڕووداوەکە دراوە و لە هەمان کاتیشدا شوێنیشیان نەزانراوە، وەک ئیڤجینا شتارکیلۆڤا، دادپارێز ئاماژەی پێکردووە.
نزیکەی 30 هەزار خۆپیشاندەر لە دوو ڕۆژی ڕابردووی پشوی هەفتەدا ڕژابوونە سەر شەقامەکانی بانکۆک و تا ئێستا بە گەورەترین خۆپیشاندانیش دادەنرێت.
سەرەک وەزیری ڕاسپێردراوی لوبنان لەژێر فشارێکی زۆردایە تا چەندێک بکرێت بە زوویی حکومەتی نوێ پێکبهێنێت و دەستبکرێت بەو چاکسازییانەی دەبنە مایەی کردنەوەی دەروازەکان بۆ یارمەتیدانی لوبنان بە بڕی چەندان ملیار دۆلار.
پشێوی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی چین و هیندستان بەردەوامن، وێڕای چەندان وتووێژ و کۆبوونەوەی نێوان کاربەدەستانی لەشکری و دیپلۆماسی و سیاسی.
یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی تری ڕۆژئاوا، بەرەنجامەکانی ئەو هەڵبژاردنەی سەرۆکایەتی لە بێلاڕوس ڕەت دەکەنەنەوە و دەشڵێن، هەڵبژاردنەکە ئازاد و ڕەوا نەبووە و برۆکسل ئامادەیە بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ئەندامانی ڕژێمەکەی لۆکاشینکۆدا.
خۆپیشاندەران لە شەقامەکانی بەرلینەوە بەرەو مەیدانی سەرکەوتن ڕۆیشتوون دروشمی جۆراوجۆریان هەڵگرتبوو، لەوانە "ڕووبەرێکی زۆرمان هەیە" یان "زیهۆڤەر وەک کریستیانییەک ببە" وەک ئاماژەیەک بە هۆرست زیهۆڤەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا.
لەشکری پاکستان درەنگانێکی ڕۆژی شەممە دەستی کرد بە پشکنین لە ناوچەی سپالجا لە نزیک میرانشا،شارۆچکەی سەرەکی لە ناوچەی وەزیرستان، کە هاوسنوری ئەفغانستانە.
کۆماری ئیسلامی ئێران چاوی لە هەڵوێستی وڵاتانی جیهانە تا هەوڵی ئەمریکا بۆ سەپاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بەسەر ئێراندا سەرنەگرێت
وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان دەڵێت لەو هێرشە ئاسمانیانەدا 30 چەکداری تاڵیبان کوژراون و ئاماژەشی بەوە کردووە کە لێکۆڵینەوە لەسەر دەنگۆی کوژرانی خەڵکی سیڤیل دەکات.
یاخیبوانی حوسییەکان لەناو یەمەنەوە هێرش دەکەنە سەر گوندێک لە باشوری شانشینی عەرەبستانی سعودیە و زیانی گیانی ماڵیش هەیە
ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەسەپێندرێنەوە بەسەر کۆماری ئیسلامی ئێراندا و ئاگاهیش دەدات لە جێبەجێنەکردنی ئەو سزایانە.
پەیمانگای ئەمەریکی (المعهد الأمریكي للغة الأنجليزية) لە ناوچەی غەدیری شاری نەجەفی باشوری عێراق تەقینراوەتەوە و زیانێکی زۆری ماددی بەر بیناکەی کەوتووە.
بەهای لیرەی تورکی ئەمڕۆ هەینی گەیشتە ئاستکی زۆر نزمی بێ پـێشینە و لە ئێستادا وەبەرهێنەران چاوەڕوانن ببینن بانگی ناوەندی تورکیا چ ڕێوشوێنێک دەگرێتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دۆخەکە
وەزارەتی دادی ئەمەریکا ڕایگەیاند کەسێکی ئەمەریکایی بە ڕەچەڵەک کۆسۆڤۆیی دادگایی دەکات کە لە ساڵی 2015 وە پەیوەندی بە داعش لە سوریا کردبوو و لەگەڵیاندا ماوەتەوە هەتا ئەو کاتەی لە ساڵی 2019 دەستگیرکراوە
هاوکات کە سزا نوێیەکانی ئەمەریکا دژ بە ژمارەیەک کۆمپانیا و کەسێکی سەر بە حزبوڵڵا ڕاگەیەنرا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتی حیزبوڵا لە گەندەڵی و لە خشتەبردنی خەڵکی لوبنان دەستی هەیە.
زیاتر نیشـان بده