Accessibility links

شەڕی ئازەربایجان و ئەرمینیا بەردەوامە


بۆ دووهەم ڕۆژی لەسەر یەکە پێکدادان بەردەوامە لە نێوان هێزە سەربازییەکانی ئازەربایجان و ئەرمینیادا پاش ئەوەی دەیان کەس لە شەڕە قورسەکانی هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخدا کوژراون.

ئەم شەڕانە مەترسی کەوتنەوەی شەڕێکی سەرتاسەری هێناوەتە ئاراوە لە نێوان ئەم دوو ڵاتەدا کە زۆر دەمێکە دوژمنی یەکترن.
کاربەدەستانی بەرگری هەردوو وڵات هەواڵی بەردەوامیی شەڕ و پێکدادانی قورسیان پشتڕاست کردۆتەوە.

ئەم شەڕانە لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەستیان پێکردووە لە بەرەکانی ناگۆرنۆ کاراباخدا، کە هەرێمێکی جوداوەبووە لە ئازەربایجان و هەرێمی ئەرمینیایی نەژادەکانە.

جوداییخوازان لە لێدوانەکانی ئەمڕۆ دووشەممەیاندا دەڵێن 15 جەنگاوەری تریان کوژراوە و بەمەش ژمارەی کوژراوەکان لە هەردوو لای قەیرانەکە گەیشتۆتە 39 کەس.

هاوکاتی لۆمەکردنی یەکتر، ڕێبەرانی جیهان داوای هێورکردنەوەی ڕەوشەکە دەکەن، هاوکاتی زۆربوونی مەترسییەکان لەوەی قەیرانەکە بگۆڕدرێت بۆ شەڕێکی گەورە کە دەشێت ڕوسیا و تورکیاش بکەونە ناو ئەو شەڕەوە.
ئازەربایجان و ئەرمینیا کە دوو کۆماری یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو بوون، دەیان ساڵە لە کێشەدان لەسەر هەرێمی مشتومڕ لەسەری ناگۆرنۆ کاراباخ، وە چەند جارێک شەڕ لە نێوانیاندا ڕوویداوە وەک ئەوانەی سەرەتای ئەمساڵی 2020ە و هەروەهاش ئەوەی ساڵی 2016.

ناگۆرنۆ کاراباخ سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاند پاش شەڕی سەرەتای ساڵانی نەوەتەکانی سەدەی ڕابردوو کە 30 هەزار کەسی تیادا کوژران، بەڵام هیچ وڵاتێک دانیپێدا نەنا، بە ئەرمینیاشەوە و هەتا ئێستاش ئەو هەرێمە لای کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بە بەشێک لە ئازەربایجان دادەنرێت.

XS
SM
MD
LG