Accessibility links

لێدوانی چەند بەرپـرسێک لە بارەی هێرشە موشەکیـیەکەی نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر


بەپێی کاربەدستێکی حزبی دیموکراتی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە 6 موشەک ئاڕاستەی سنووری پارێزگای هەولێر کران 2 لەو موشەکانە لە نزیک بارەگا و کەمپی پێشمەرگە و خەڵکی سیڤیل کەوتوون بەڵام هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە.

حەمە ساڵح قادری نوێنەری حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە هەولێر بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند: چەند موشەکێک لە ئاسمان تەقێنراونەتەوە و موشەکێکیش سەد مەترێک نزیک کەمپی گردەچاڵ کەوتووەتەوە و هەروەها موشەکێک لە نزیک فڕۆکەخانە کەوتووە لەو شوێنانەی کە بارەگای ئەمەریکیەکانی لێیە، بۆ ئەوان لە ئێران زیاتر هیچ لایەنێکی تر نییە لەبەر ئەوەی ئەو ئاڵۆزیانەی بۆ تێکدانی سەقامگیری عێراق و هەرێمی کوردستان و لێدانی بارەگای حزبی دیموکرات لە ئێران زیاتر هیچ لایەنێکی تر نییە.

کاربەدەستێکی هێزەکانی پێشمەرگە کە نەیویست ناوی خۆی ئاشکرا بکات بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند: پێشمەرگەکانی ئەوان لەسەر چیای قەرەچۆغ ئاگرێکیان بینیوە کە لەدەشتی نەینەوا هات و بەرزبووە.

ئەندامێکی سەرکردایەتی حزبی دیموکراتی کوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، سەبارەت بە ڕووداوی هێرشە موشەکیەکان بۆ دەنگی ئەمەریکا گوتی: شەش موشەک ئاڕاستەکراون دوو لەوانە نەتەقێونەتەوە دووی تریش نزیک گوندی گەزنە بۆ فرۆکەخانە کەوتوون دووی تریش بۆ بارەگای حزبی دیموکراتی کوردستان هاتوون یەکێک لەو موشەکانە زۆر نزیکی بارەگای ئەوان کەوتووە بەڵام هیچ زیانێکی مادی و گیانی نەبووە، ئەو شوێنەی کە موشەکی لێکەوتووەتەوە دەشتاییە، گومانیان نیە کە دەستی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە پشتە، کەمپی گردەچاڵ کەمپێکی حزبی دیموکراتی کوردستانە و ناوەندی سێی حزبی دیموکراتی کوردستانی لێیە، لە نێو کەمپی گردەچاڵ پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستان و خەڵکی سڤیلی تێدایە.

XS
SM
MD
LG