Accessibility links

تورکیا جارێکی تریش دۆسێی خاشوقچی دەکاتەوە


دادپارێزانی تورکیا دووهەم هەوڵی خۆیان دەستپێکردووە بۆ گوناهبارکردنی 6 کاربەدەستی عەرەبستانی سعودیە لە پەیوەندی بە دۆسێی کوژرانی جەمال خاشوقچی، ڕۆژنامەوانی عەرەبستانی سعودیە.

ئەم هەواڵە لە تەلەفزیۆنی ئێن تی ڤی و میدیاکانی تری تورکیادا بڵاوکراوەتەوە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بە وردەکاری گوناهبارکردنەکان نەکردووە و هەروەها هیچ ئاماژەیەکیش بەوە نەکراوە ئایا ئەو 6 کەسە گومانبارە، لە نێو ئەوانەدا بوون یان نا کە پێشتر لە دادگایەکی ئەستانبوڵ بەبێ ئامادەبوونی خۆیان دادگایی کراون لەسەر دۆسێی کوشتنەکەی خاشوقچی.

لەم مانگی 9یەدا، دادگایەکی شانشینی عەرەبستانی سعودیە بڕیاری زیندانی کردنی 8 کەسی داوە و ماوەی زیندانیکردنەکەشیان لە 7 ساڵەوە تیایدایە تا20 ساڵ. ئەم بڕیارانەی دادگای عەرەبستانی سعودیە دوای 4 مانگ بوو لە لێبوردنی خانەوادەی خاشوقچی لە بکوژەکان، بەم لێبوردنەش ئەگەری سەپاندنی سزای مەرگ لەسەر ئەوانەی دادگایی کرابوون دوورخرایەوە.

XS
SM
MD
LG