Accessibility links

قەیرانی ناگۆرنۆ کاراباخ بەردەوامە و زیانە گیانییەکانیش لە هەڵکشاندان


ناگۆرنۆ کاراباخ لە باشوری کەوکاس دەڵێت 16 سەربازی هەرێمەکەی کوژراوە و زیاتر لە 100 برینداریش هەن لە ئاکامی پێکدادانەکان لەگەڵ هێزە سەربازییەکانی ئازەربایجاندا.

ئازەربایجانیش دەڵێت 19 کەسی سیڤیل بریندارن لەو شەڕانەدا لەگەڵ هەرێمی خودموختاری ناگۆرنۆ کاراباخدا.

ئەم هەرێمە لەناو ئازەربایجاندایە بەڵام لەلایەن ئەرمینیایی نەژادەکانەوە بەڕێوەدەبرێت.

ئەم قەیرانە درێژخایەنە، مایەی نیگەرانی وڵاتانی ناوچەکە و ڕۆژئاواشە، بەتایبەتیش بەهۆی شییانی ئەوەی ببێتە هۆکاری ناسەقامگیری لە باشوری کەوکاسدا، کە ڕێگەیەکە بۆ بۆریە تایبەتەکانی گواستنەوەی سوتەمەنی بۆ بازاڕەکانی جیهان.

سەرەک وەزیری ئەرمینیا داوا لە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەکات تا دڵنیایی بدات کە تورکیا دەست نەخاتە قەیرانەکەوە. تورکیا هەمیشە پشتیوانی لە ئازەربایجان کردووە و دەکات.

تورکیا بە توندی ڕەخنەی لە ئەرمینیا گرتووە لەسەر شەڕەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە و دەڵێت " یەریڤان ئاستەنگ بووە لەبەردەم ئاشتیدا" و ئانکەرە پەیمانیش دەدات پشتیوانییەکانی بۆ باکۆ بەردەوام بن.

هەر ئەمڕۆ یەکشەممە ئۆفیسی دادپارێزی گشتی ئازەربایجان ڕایگەیاند 5 ئەندامی خێزانێک کوژراون لە ئاکامی تۆپبارانەکانی هێزەکانی ئەرمینیاوە.

ئازەربایجان باری نائاسایی لەشکرییانەی ڕاگەیاندووە و هەروەها هاتوچۆشی لە باکۆ و لە شارەکانی تریشدا ڕاگەیاندووە، پاش ئەوەی جارێکی تر توندوتیژییەکانی نێوان هێزە سەربازییەکانی ئازەربایجان و جوداییخوازانی ناگۆرنۆ کاراباخ، بەرزبوونەوەیان بە خۆوە بینی.

بەپێی لێدوانی وتەبێژی سەرۆکایەتی ئازەربایجان، ئەو بارە نا ئاساییە لەشکرییە لە کاتژمێر 11ی شەوەوە دەستپێدەکات و تا کاتژمێر 6ی سەرلەبەیانی بە کاتی باکۆ.

XS
SM
MD
LG