دیوانی میرنشینی کوەیت ڕایگەیاند شێخ سەباح ئەلئەحمەد ئەلسەباح بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە تەمەنی 91 ساڵی کۆچی دوایی کرد.
شێخ سەباح مێژوویـیەکی درێژی لە ناو جیهانی سیاسی و حوکمڕانی وڵاتەکەی هەبوو و یەکەم وەزیری ڕاگەیاندن و دووەم وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی بووە لە پاش ئەوەی لە ساڵی 1961 لە ژێر داگیرکاری بەریتانیا نەما.
ناسراوبوو بەوەی کەسێکی لەسەرخۆ و هێمنە و ژیرانە بڕیاری دەدا و هەمیشە هەوڵی دەدا وڵاتەکەی لە کێشەکانی ناوچەکە و جیهان بەدوربگرێت. جێمی کارتەر سەرۆکی پـێشووی ئەمەریکا بە ڕێبەرێکی مرۆیی جیهانی ناودێری کردبوو.
شێخ سەباح لە پاش ڕزگارکردنی وڵاتەکەی لە داگیرکاری ڕژێمی دیکتاتۆری پـێشووی عێراق سەدام حسێن، چەند جارێک لە چاوپـێکەوتنی تەلەفیزیۆنی وڵاتەکەی ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو سەربازانی کوردی نێو لەشکری عێراق مامەڵەی باشیان لەگەڵ کوەیتیـیەکاندا کردبوو و پاراستویانن.