Accessibility links

بەهۆی هێرشی موشەکی بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدا 5 کەسی سیڤیل دەکوژرێن


لەشکری عێراق دەڵێت 3 منداڵ و 2 ژن کە هەموویان ئەندامی خێزانێکن کوژراون بەهۆی هێرشێکی موشەکی بۆ سەر فڕۆکەخانەی بەغدا. دەڵێن ماڵی خێزانەکە لە نزیک فڕۆکەخانەکەیە و موشەکەکە بەر ماڵەکەیان کەوتووە.

فڕۆکەخانەکە سەربازانی ئەمەریکایشی لێـیە، بۆیە ئەمە دواترین هێرشە هەتا ئێستا بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و هەروەها پاش هەڕەشەی ئەمریکا دێت بۆ کشانەوەی 3 هەزار سەربازی ئەمریکایی لە عێراق و داخستنی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا هەتا ئەو کاتەی هێرشکردن بۆسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ڕادەگیرێن.

ئەو جۆرە هێرشانە کە لە ساڵی پارەوە دەستیان پێکردووە، ژمارەیەکی کەمی زیانی گیانییان هەبووە.

بەڵام هێرشەکەی ئەمڕۆ دووشەممە، زۆرترین زیانی گیانی سیڤیلی بەدوادا هاتووە و وەک لەشکری وڵاتەکە دەڵێت، 2 منداڵیش بریندار بوون.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشەی ڕۆژی دووشەممە ڕانەگەیاندووە.

هێرشەکانی پێشتر لەو ڕێکخراوانەوە بوون کە دەگوترێت "دژی داگیرکردنی ئەمریکان." وەک شارەزا دەڵێن ئەوانە بریتین لە هێز و لایەنەکانی حەشدی شەعبی کە سەر بە ئێرانن.

لە ڕاگەیەندراوەکەی لەشکری عێراقدا دەستە و تاقمە تاوانبارەکان و لە یاسا دەرچووەکان و تێرۆریستان گوناهبار کراون بۆ ئەو هێرشە.

دەزگای هەواڵگری عێراق لۆمەی ئەو هێرشانە لە ئەستۆی ڕێکخراوە بچوکە نیمچە لەشکرییە توندڕەوەکانی سەر بە ئێران دەنێت.

XS
SM
MD
LG