Accessibility links

ئامێرێک بۆ پـشکنینی کۆرۆنا لە ماڵەوە لە ماوەی 30 خولەکدا


دەزگای حکومەتی فیدراڵی ئەمەریکا بۆ چاودێری خۆراک و دەرمان FDA ڕێگەی داوە بە جۆرە پـشکنینێک بۆ ڤایرۆسی کۆڤید 19 کە هەموو کەس دەتوانێت لە ماڵەوە بۆخۆی ئەنجامی بدات و لە ماوەی 30 خولەکدا بزانێت تووشی کۆرۆنا بووە یان نا.

دەزگای FDA ڕاگەیاندنێکی لەم بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە، تیایدا دەڵێت ئەم ئامێرەی کۆمپانیای لوسیرا هێڵث دروستیکردووە بۆ پشکنینی COVID-19، دەتوانرێت بەکاربهێنرێت لە ماڵ و عیادەی پـزیشک و بنکەکانی تەندروستی و نەخۆشخانەکان.

بەڵام دەڵێت ئەگەربێت و ئەو کەسەی پـێویست بکات پـشکنینەکەی بۆ بکرێت تەمەنی خوار 14 ساڵ بێت، دەبێت کارمەندێکی شارەزای تەندروستی نمونەکەی لێ وەربگرێت.

ئەمە یەکەم ئامێرە دەزگای FDA ڕەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی دەربڕێت بۆ پـشکنینی کۆرۆنا لە ماڵەوە.

چۆنیەتی ئەنجامدانی پـشکنینەکە

بە چیلکەی وەرگرتنی نمونە کە سەرێکی لۆکەی پـێوەیە، دەکرێت بە لوتی کەسەکەدا، پاشان سەری چیلکەکە دەکرێتە ناو لولەیەکی نایلۆن و تێکدەدرێت، دواتر چیلکەکە دەهێنرێتە دەرێ و سەری نایلۆنەکە دادەخرێت، ئامێرەکە پاش ماوەیەکی کورت ئەنجامەکە پـیشان دەدات.

کۆمپانیاکە دەڵێت لە بەرنامەیدایە ئامێرەکە بە نرخی کەمتر لە 50 دۆلار لە بازاڕەکان بفرۆشێت.

XS
SM
MD
LG