مەبەست و ئامانجی ئەم سەردانە 3 ڕۆژییەی پەمپێیو بۆ پاریس لە نێوەندی ئەم پەتای کۆرۆنایەدا، پێدەچێت نادیار بن، بەڵام ئۆفیسی ماکرۆن دەڵێت سەردانەکەی ئەمڕۆ دووشەممەی پەمپێیو بۆ کۆشکی ئەلیزێ سەردانێکی "ئاسایی" بووە.
نیکۆڵای میلادینۆڤ، دەڵێت "زۆر نیگەرانە" لەم بڕیارەی ئیسرائیل بۆ درێژەپێدانی دروستکردنی خانوبەرەی زیاتر لەو ئۆردوگایەی ڕۆژهەڵاتی ئۆرشەلیم.
کۆمپانیای مۆدێرنای ئەمەریکایی بۆ دروستکردنی ڤاکسین و دەرمان ڕایگەیاند ئەو ڤاکسینەی کاری لەسەر دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری کۆڤید 19 ، سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە.
ستیفەنی ویلیامس، لە تونس بە پەیامنێرانی وتووە ئەو 75 کاربەدەستەی لیبیا لە وتووێژە 7 ڕۆژییەکەیاندا باسیان لە هیچ ناوێک نەکردووە بۆ پێکهێنانی ئەو حکومەتەی قۆناغی گواستنەوە.
بڕیاری ئەم کۆمپانیایەی هێڵی ئاسمانی کە هی وڵاتی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبە، دوابەدوای ڕێککەوتنی هەردوو وڵاتە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان.
بەهۆی قەیرانی سوریاوە کە لە ساڵی 2011وە بۆتە مایەی وێرانکردنی وڵاتەکە، ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا سزایان سەپاندبووە سەر ئەو دیپلۆماتە دێرینەی سوریا. ئەلموعەلیم بەو وتارانەی ناسرابوو کە دەیگوت "شەڕەکانی ناو سوریا بەرەنجامی پیلانگێڕییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوان."
لە لێدوانەکانی ئەمڕۆ یەکشەممەیدا، کلیمان بۆون، باسی لەوە کردووە "ئەم سزایانەی یەکێتی ئەوروپا ژمارەیەک کەرت لە تورکیادا دەگرنەوە" و هۆکارەکەیشی وەها باس کردووە کە بەهۆی هەڵوێستە شەڕانگێزییەکانی تورکیاوەیە لەسەر سنوری ئەوروپا.
لەشکری ئیسرائیل دەڵێت شەوی شەممە لەسەر یەکشەممە دوو موشەک لە کەرتی غەززەوە گیراوەتە ئیسرائیل و لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە "دوای ئەو هێرشە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە فڕۆکە جەنگییەکان و تانکەکانیش بۆردومانی پێگەکانی حەماسیان کردووە."
لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 9.246 کەس لە جیهاندا بە کۆڤید 19 گیانیان لەدەستداوە و 607 هەزار و 998 کەسیش توشی ئەم پەتایە بوون.
مۆسکۆ دەستیکردووە بە دانانی "هێزی ئاشتی پارێز" بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی کۆتایی هێناوە بە 6 هەفتەی شەڕی نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان لەسەر هەرێمی ناگۆرنۆ کاراباخ.
خۆپیشاندانەکان توندوتیژییان لێکەوتۆتەوە پاش ئەوەی لەگەڵ خۆپیشاندەرانی دژی سەرۆک ترامپ بەیەکیاندا داوە و شەڕە دەست دروست بووە.
سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند بەڕێوەبەرایەتیـیەکەی توانیویەتی کارێکی مەزن بکات کە سەرئەنجامەکەی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری کۆڤید نۆزدەیە
وەزیری بەرگری ئەمەریکا بە وەکالەت دەڵێت هێزە لەشکریـیەکانی وڵاتەکەی هەر وەکو خۆیان بەهێزن و هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی و گوڕینی ژمارەیەک کاربەدەستی لەشکری هیچ کاریگەری نەرێنیان بەسەر هێزەکاندا نیـیە
بەپـێی ڕاپـۆرتەکان، فاتمە کۆمەرت کە کچێکی تەمەن 28 ساڵە و خاوەن پـێداویستی تایبەتە و ڕێژەی ئیفلیجیـیەکەی بە 92% مەزەندەدەکرێت، لەلایەن دادگایەکی تورکیاوە بڕیاری زیندانیکردنی 6 ساڵ و 3 مانگی بۆ دەرچووە بە تۆمەتی تێرۆر.
کۆمیتەی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک ترامپ بەردەوامە لە تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لە دادگاکانی ئەو ویلایەتانەی پـێـیوایە تیایاندا ساختەکاری لە پـرۆسەی دەنگدانەکەدا کراون
پاش ئەوەی کۆمپانیای فایزەر ڕایگەیاند ڤاکسینەکەی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری کۆڤید19 بە ڕێژەی 90% کاریگەری هەیە، هیوایەکی گەورە بە وڵاتانی جیهان درا کە ڤاکسینەکە وا بەڕێوەیە، بەڵام ئێستا کۆسپـێکی گەورە لە بەردەم گەیاندنێتی
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزای بەسەر 4 بەرپرسی چینی سەپاند کە لە دەزگای ئاسایشی هۆنگ کۆنگ کاردەکەن، ئەمەش بەهۆی ئەو ڕۆڵەی بینیویانە لە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتیـیەکان
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند جێمس جێفری نێردراوی تایبەتی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش و نوێنەری ئەمەریکا بۆ کاروباری سوریا لەم مانگەدا دەستبەرداری ئەم دوو ئەرکەی دەبێت.
سەرۆک ترامپ شەش ڕۆژ لە پاش هەڵبژاردنە گشتیـیەکان بڕیاری لادانی مارک ئەسپەری وەزیری بەرگری دا لە پـۆستەکەی وە کرێستۆفەر میلەری لە شوێنەکەی دانا
تورکیا، هاوشێوەی چین و ڕوسیا چاوەڕوانی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەکات تا پیرۆزبایی لە براوەی هەڵبژاردن بکات.
زیاتر نیشـان بده