Accessibility links

مایک پەمپێیۆ دەچێتە سەر سنوری سوریا لە بەرزاییەکانی گۆلان


پەمپێیۆ و نەتەنیاهۆ لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممەیاندا
پەمپێیۆ و نەتەنیاهۆ لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانییەکەی ئەمڕۆ پێنجشەممەیاندا

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی بەرزاییەکانی گۆلان دەکات کە لە شەڕی ساڵی 1967ەوە ئیسرائیل کۆنترۆڵی ئەو ناوچەیەی کردووە.

لەم سەردانە بێپێشینەیەی ئەمڕۆ 5شەممەدا بۆ ئەو ناوچە هاوسنوریەی نێوان ئیسرائیل و سوریا، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل یاوەری مایک پەمپێیۆ بووە.

لە ساڵی ڕابردوودا، بەڕێوبەرایەتی ئەمریکا بەرزاییەکانی گۆلانی بە خاکی ئیسرائیل ناساند.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هاوکاتی سەردانەکەی بۆ بەرزاییەکانی گۆلان دەڵێت "ناکرێت لێرەدا ڕابوەستیت و لەم سنورە ڕابمێنیت و نکوڵی لەو دۆسێ سەرەکییە بکەیت کە سەرۆک ترامپ دانی بەم بەشەی ئیسرائیلدا ناوە و سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکا ڕەتیان دەکردەوە ئاوەها دانپێدانانێک بکەن."

مایک پەمپێیۆ، لە لێدوانەکەیدا گاڵتەی بە داوای ڕێکخراوە ئەوروپاییەکان و نێوەندەکانی دەستەبژێرێکی سیاسی ئەمریکایی دەکرد بۆ گێڕانەوەی جۆلان بۆ سوریا.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت " تەنها بیر لەوە بکەنەوە ئەگەر ئەسەد کۆنترۆڵی بەسەر ئەم شوێنەدا هەبێت، چ زیانێک بە ڕۆژئاوا و بە ئیسرائیل دەگەیەنێت."

بەر لە سەردانەکەی بۆ گۆلان، مایک پەمپێیۆ سەردانی کارگەیەکی شەرابی کردووە لە ئۆردوگای ساغوت لە کەناری ڕۆژئاوادا، لەم سەردانەشیدا بووە یەکەم وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانێکی لەو شێوەیە بکات، وەک چۆن تا ئێستا هیچ وەزیرێکی دەرەوەی ئەمریکا سەردانی بەرزاییەکانی جۆلانی نەکردووە.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ستایشی دانپێدانانەکەی پەمپێیۆی کردووە بۆ گرنگییە ستراتیژییەکەی بەرزاییەکانی جۆلان و دەڵێت "هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ زانینی ڕاستییەکان."

مایک پەمپێیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە گەیشتە ئیسرائیل.

هاوکاتی ئەم سەردانە دوو ڕۆژیەی، پەمپێیۆ لەگەڵ بەنجامین نەتەنیاهۆ، سەرەک وەزیری ئیسرائیل کۆبووەوە و دواتریش لە کۆنفرانسە هاوبەشە ڕۆژنامەوانییەکەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممەیااندا لە شاری ئۆرشەلیم وتوویەتی "ئەمڕۆ دەرفەتی سەردانی بەرزاییەکانی جۆلانم دەبێت و دانپێدانانی ئەوەی ناوچەیەکی ئیسرائیلییە، بڕیاری سەرۆک ترامپە و بڕیارێکی گرنگی مێژوویی بووە."

XS
SM
MD
LG