Accessibility links

ڕاپـۆرت: پـێدەچێت کونسوڵێکی فەڕەنسا لە مەغریب خۆی کوشتبێت


ڕاپـۆرتەکان لە مەغریبەوە دەڵێن پـێدەچێت کونسوڵی فەڕەنسا لە شاری تەنجە خۆی کوشتبێت بەڵام هێشتا بە فەرمی هیچ ڕانەگەیەندراوە.

باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لە ڕەباتی پایتەخت ئەمڕۆ پـێنجشەممە لەسەر تویتەرەکەی هەواڵی مەرگی دونیس فرانسوای ڕاگەیاند و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و هاوڕێکانی کرد، بەڵام هیچی لە بارەی هۆکاری مردنەکەی ڕانەگەیاند.

بەپـێی ڕاپـۆرتی میدیاکانی ئەو وڵاتە، تەرمی دونیس فرانسوا بەیانی پـێنجشەممە لە شوێنی حەوانەوەکەی بە هەڵواسراوی بینراوە، بۆیە گومان دەکرێت خۆی کوشتبێت.

دەشڵێن دونیس فرانسوا کە چەند هەفتەیەک بوو ئەو پـۆستەی گرتبووە دەست، داوای دەست لەکارکێشانەوەی کردبوو بەهۆی کێشەی تایبەتی خۆی.

کاربەدەستانی مەغریب دەڵێن لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامن بۆ زانینی هۆکاری مردنەکەی.

XS
SM
MD
LG