Accessibility links

ئیسرائیل لە حەماس دەدات


لەشکری ئیسرائیل دەڵێت فڕۆکە جەنگییەکانی ژمارەیەک پێگەیان لە کەرتی غەززە بۆردومان کردووە وەک وەڵامێک بۆ ئەو هیرشە موشەکیەی پێشتر لەناو فەلەستینەوە کرابووە سەر ئیسرائیل.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر بۆردومانکردنەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە نەدراوە.

لە کاتێکدا ژمارەیەک ڕێکخراوی چەکداری فەلەستینی هەن، بەڵام ئیسرائیل، ڕێبەرانی حەماس لە کەرتی غەززە بەرپرسیار دەکات لەو هێرشە موشەکیانە و لە بەرامبەریشدا پێگەکانی حەماس لە ناوچە فەلەستینیەکاندا بۆردومان دەکات.

لەشکری ئیسرائیل لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت "فڕۆکە جەنگییەکان و هەلیکۆپتەرەکان لە دوو شوێنیان داوە کە بۆ دروستکردنی موشەک بەکاردەهێنرێن و هەروەها بنکەیەکی مەشق و ڕاهێنانی هێزی دەریایی حەماسیش بۆردومان کراوە."

درەنگانێکی ڕۆژی شەممە لەشکری ئیسرائیل ڕایگەیاند چەکدارە فەلەستینییەکان موشەکێکیان گرتۆتە شاری عەسقلان لە ئیسرائیل. پۆلیس دەڵێت لە ئاکامی ئەو هێرشە موشەکییە زیان لە باڵەخانەیەک کەوتووە بەڵام زیانی گیانی نەبووە؛ بەڵام میدیای ئیسرائیل دەڵێت موشەکەکە بەر کارگەیەک کەوتووە و زیانی لێداوە.

لەوەتای ساڵی 2007ەوە کە حەماس دەستیگرتووە بەسەر کەرتی غەززەدا، 3 شەڕی گەورە ڕوویانداوە لە نێوان ئیسرائیل و حەماسدا و ئەمە بێ لەوەی ژمارەیەکی زۆری پێکدادانیش هەبوون لە نێوانیاندا.

XS
SM
MD
LG