زانکۆی ئۆکسفۆردی بەریتانی ڕایگەیاند ئەو ڤاکسینەی تاقیکردنەوەی لەسەر دەکات بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری کۆڤید 19 ئەنجامی باشی هەبووە و بە تایبەتی بۆ کەسانی بە تەمەن.
زانکۆکە ئەمڕۆ پـێنجشەممە ڕاپـۆرتێکی لە بارەی ئەنجامی قۆناغی دووەمی تاقیکردنەوەکانی بڵاوکردەوە، دەڵێت ڤاکسینەکەی کە بە ChAdOx1 nCov-2019 ناودێرکراوە، تاقیکراوەتەوە بەسەر 560 کەسی خۆبەخش. دەشڵێت بریتبوون لە 3 گروپ، 18 – 55 ساڵ، 56 – 60 ساڵ، 70 ساڵ و سەرووتر. هەریەکەیان دوو دەرزی ڤاکسینەکەیان لێدراوە.
دکتۆر مەهاشی ڕاماسامی، پـزیشک و توێژەر لە دەستەی ڤاکسینی ئۆکسفۆرد گوتی وەک دەزانرێت کەسانی بە تەمەن کەمتر جەستەیان سوود لە ڤاکسین دەبینێت، بەڵام خۆشبەختانە ئەم ڤاکسینە کاریگەری بەسەر کەسانی بە تەمەن هەبووە بە هاوشێوەی گەنجان.
بەپـێی ڕاپـۆرتەکەی ئۆکسفۆرد، ڤاکسینەکە هیچ کاریگەری خراپی لاوەکی لە قۆناغی دووەمی تاقیکردنەوەکاندا بەدی نەکراوە. لە ئێستادا قۆناغی سێـیەمی تاقیکردنەوەکان بەڕێوەدەچێت و ڕەنگە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوو ئەنجامە سەرەتایـیەکانی دەرکەوێت.