Accessibility links

ئەردۆغان داوای ئەندامێتی لە یەکێتی ئەوروپادا دەکاتەوە


سەرۆکی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی خۆی بە بە بەشێک لە ئەوروپا دەزانێت و داواش لە ئەوروپاییەکان دەکات تا "پەیمانەکانی خۆیان بەجێبگەیەنن" لە دۆسێکانی وەک داوای ئەندامێتی کردن و هەروەهاش دۆسێی پەنابەران.

لێدوانەکانی ئەمڕۆ یەکشەممەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بەر لە کۆبوونەوە لوتکەییە چاوەڕوانکراوەکەی مانگی داهاتووی یەکێتی ئەوروپایە.

ئەردۆغان لە وتارەکەیدا لەبەردەم ئەندامانی پارتی داد و گەشەپێدانی فەرمانڕەوای تورکیادا کە لەڕێی ڤیدیۆوە پێشکەشی کرد، دەڵێت "هەمیشە خۆمان وەک ئەندامی یەکێتی ئەوروپا دەبینین، بۆیەشە ئەوروپامان هەڵبژاردووە، چونکە ناچارمان ناکات لە شوێنێکی تردا بگەڕێین."

ئەردۆغان، ڕوو لە ئەوروپاییەکان دەڵێت "پەیمانەکانتان بەجێبگەیەنن سەبارەت بە ئەندامێتی و بە دۆسێی پەنابەرانیش و ڕێگەشمان بدەن هاوکارییەکی تۆکمەتر و باشترمان هەبێت پێکەوە."

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا باسیان لە شییانی سەپاندنی سزا دەکرد بەسەر تورکیادا بەهۆی بڕیاری ئانکەرەوە بۆ گەڕان بە شوێن سوتەمەنیدا لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا.

تورکیا لە ساڵی 1987ەوە داوای خستۆتە بەردەم یەکێتی ئەوروپا تا ببێتە ئەندام، 4 ساڵیش لەمەبەر ڕێککەوتنێکی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا مۆرکرد بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆچبەرانی دەخوازن بگەنە ئەوروپا.

بەڵام قسەوباس لەسەر پاشەکشەکانی دیموکراسی لە تورکیادا وەهای کردووە ئەو داوایەی تورکیا بۆ ئەندامێتی لە یەکێتی ئەوروپادا هەڵبپسێردرێت، ئەمە بێ لەوەی هەردوولا یەک ئەوی تری گوناهبار دەکرد بەوەی ڕێککەوتنەکەی لەسەر دۆسێی پەنابەران مۆریان کردووە، بە شێوەیەکی دروست جێبەجێی ناکەن.

XS
SM
MD
LG