Accessibility links

ئەمەریکا سزا دەخاتە سەر وەزیری ئیتلاعات و چەندن کاربەدەستێکی دیکەی ئێران


ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سزای خستە سەر وەزیری ئیتلاعاتی ئێران و تۆڕێکی سەرەکی ژێر دەستی عەلی خامەنەئی ڕێبەری باڵای ئێران.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە 18ی مانگی یازدە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، دەڵێت بەشی کۆنترۆڵی دارایی بیانی کە بە OFAC ناسراوە، سزای خستووەتە سەر دەزگای ناسراو بە بونیادی موستەزعەفانی ئێنقلابی ئیسلامی کە خاوەنی زیاتر لە 160 کەرتی گرنگی ئابوورییە.

هەروەها OFAC سزای خستووەتە سەر مەحمود عەلوی، وەزیری ئیتلاعاتی ئێران کە ڕۆڵێکی سەرەکی هەبووە لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤدا، لەوانە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەران لە ئێران لە پاییزی ساڵی ڕابردوودا.

لە بەیاننامەکەدا، ستیڤێن منوچێن وەزیری خەزێنەی ئەمریکا رایگەیاندووە "ڕێبەری باڵای ئێران بونیادی موستەزعەفان لە ژێر ناوی خێرخوازیدا بەکاردەهێنێت بۆ خەڵاتکردنی دارودەستەکەی و دەورووبەرەکانی". دەشڵێت "ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە کردنە ئامانجی بەرپرسانی سەرەکی و سەرچاوە داراییەکانیان کە دەرفەت دەڕەخسێنن بۆ حکومەتی ئێران بۆ سەرکوتکردنی زیاتری خەڵکەکەی."

ئەو کەسانەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا سزای خستوەتە سەریان، بریتین لە:

پەروێز فەتاح، سەرۆکی بونیادی موستەزعەفان.

سەید مەحموود عەلەوی، وەزیری ئیتلاعاتی ئێران.

موحسین عەلیخانی، بەرپـرسی کۆمپانیای سینا سەر بە بونیادی موستەزعەفان.

سەید موحەمەد ئەتابەک، بەڕێوبەری کۆمپانیای هۆلدینگ سەر بە بونیادی موستەزعەفان.

ئەمیر مەنسوور بەرقەعی، جێگری پەروێز فەتاح له بونیادی موستەزعەفان.

موحەمەد عەلی یەزدانجو ، جێگری وەزیری کاروباری ئابووری – لە دایکبوی 3 ی 6 ساڵی 1962

موحەمەد ئیسکەندەری، بەڕێوەبەری کارگێڕی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمپانیای سینا سەر بە بونیادی موستەزعەفان.

جەواد قەناعەت، جێگری بەڕێوەبەری کاروباری کارگێڕی و پشتیوانی بونیادی موستەزعەفان.

سەید زیاء ئیمانی، سەرۆکی بانکی سینا سەر بە بونیادی موستەزعەفان.

خوسرەو موختاری، جێگری بەڕێوەبەری پلان و کۆبۆوه کانی بونیادی موستەزعەفان.

جەواد ئوجی، بەڕێوەبەری هۆڵدینگ ئینەرجی گوستەر سەر بە بونیادی موستەزعەفان.

XS
SM
MD
LG