Accessibility links

هەردوو کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێک بە فەرمی داوای بەکارهێنانی ڤاکسینەکەیان بۆ کۆرۆنا دەکەن


هەردوو کۆمپانیای فایزەر و بایۆنتێک ئەمڕۆ هەینی بە فەرمی دوا لە دەزگای حکومەتی فیدراڵی ئەمەریکا بۆ چاودێری خۆراک و دەرمان FDA دەکەن بە پەلە ڕێگەیان پـێبدات ڤاکسینەکەیان بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای جۆری کۆڤید19 دابەش بکەن و لە خەڵکی بدرێت.

فایزەر ئەمڕۆ لەسەر ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی ڤاکسینەکەیان بۆ کۆڤید 19 کە بە BNT162b2 ناودێرکراوە ئەنجامی زۆر باشی هەیە و دەرکەوتووە بە ڕێژەی 95% کاریگەری هەیە.

دەشڵێت ئەو ئەنجامانەی پـێی گەیشتوون لە ڕێگەی ئەو سێ قۆناغی تاقیکردنەوانەیە کە تیایاندا ڤاکسینەکەیان بەسەر هەزاران کەس تاقیکردووەتەوە وە ئەو کەسانەش تەمەنیان لە 12 ساڵەوەیە هەتا 85 ساڵ و لە ناو ئەمەریکا و دەرەوەی ئەمەریکان.

فایزەر دەشڵێت پـێشبینی دەکات لەگەڵ کۆمپانیای بایۆنتێک بتوانن هەتا کۆتایی ئەمساڵ 50 ملیۆن دەرزی ڤاکسینەکە دروستبکەن و هەتا کۆتایی ساڵی 2021 یش نزیکەی 1.3 ملیار دەرزی دیکە دروستبکەن.

جێی ئاماژەیە هیچ دەرمانێک یان ڤاکسینێک لە ئەمەریکا بەکارناهێنرێت هەتا دەزگای چاودێری خۆراک و دەرمان FDA ڕەزامەندی لەسەر نەدات.

XS
SM
MD
LG