Accessibility links

وڵاتانی کۆمەڵەی 20 و دانەوەی قەرزەکانی لەسەر وڵاتانی هەژارن


وڵاتانی کۆمەڵەی 20 پەیمان دەدەن بۆ چارەسەرکردنی قەرز لە وڵاتانی هەژاردا.

ڕێبەرانی وڵاتانی کۆمەڵەی 8 لە ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوە لوتکەییەکەی شانشینی عەرەبستانی سعودیە ڕێکیخستبوو، پێشنیازی دواخستنی دانەوەی قەرزەکان کراوە بۆ مانگی 6ی ساڵی 2021، هەرچەندە نەتەوە یەکگرتووەکان بەو هیوایە بوو کە پێشنیازی دانەوەی ئەو قەرزانە بکەوێتە کۆتایی ساڵی ئایندە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە هیچ بەرەوپێشچوونێک نەکراوە لەم دۆسێیەدا.

ڕێبەرانی کۆمەڵەی 20 داوا لە وەزیری دارایی وڵاتەکانیان دەکەن تا لە بەهاری ساڵی ئایندەدا هەڵسەنگاندنی خۆیان بکەن لەم دۆسێی دانەوەی قەرزانەدا و بزانن ئایا دەکرێت جارێکی تریش دانەوەی قەرزەکانی لەسەر وڵاتانی هەژارن بۆ 6 مانگی دواتر (تا کۆتایی ساڵی 2021) دوا بخرێت، وەک نەتەوە یەکگرتووەکان دەیخوازێت.

تا ئێستا لەسەرجەم 73 وڵات، دواخستنی دانەوەی قەرز لە 46 وڵاتدا پەسەندکراوە لەکاتێکدا وڵاتانی کۆمەڵەی 20، بودجەی 11 تریلیۆن دۆلاریان بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا خەرج کردووە.

بەپێی لێدوانی سەرۆکی ڕێکخراوی هاوکاری ئابوری و گەشەکردن، کە بۆ 13 جار بەشداری لە کۆبوونەوەی لوتکەیی وڵاتانی کۆمەڵەی 20دا کردووە، دەڵێت "بە شوێن باشترین ڕێگەی سەروسەوداکردندا دەگەڕێین بۆ کێشەیەکی تا بڵێی ئاڵۆز، چونکە هەڵسەنگاندن بۆ هەر وڵاتێک کاتی پێویستە و هێشتاش لە قۆناغی بەرایی ئەم قەیرانەداین و کاتیش بەبەریەوە نەماوە."

زامبیا بووە یەکەم وڵاتی ئافریکایی ڕایبگەیەنێت کە بەجێگەیاندنی وابەستەییەکانیڕادەگرێت، بە دواشیدا پۆلیڤیا ئاماژەی بەوەکردووە، ڕاگرتنی دانەوەی قەرزەکانی تاووتوێ دەکات تا ئەو کاتەی ڕەوشە ئابورییەکەی باش دەبێتەوە.

XS
SM
MD
LG