Accessibility links

داعش لە پارێزگای سەڵاحەدین هێرش دەکات


لە پارێزگای سەڵاحەدین لە عێراق، 3 ڕۆژ پرسەی گشتی ڕاگەیەندراوە پاش کوژرانی 10 کەس لە هێرشێکی جیهادییەکاندا.

عێراقییەکان لۆمەی بێتوانایی هێزە ئاسایشییەکانی وڵاتەکەیان دەکەن لەوەی تا ئێستا نەتوانراوە شانە نهێنییەکانی تۆڕە تێرۆرکارییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی لەناوبەرن.

6 سەرباز و 4 کەسی سیڤیلیش درەنگانێکی ڕۆژی شەممە لە بۆسەیەکدا کوژراون، وەل پۆلیس دەڵێت "جیهادییەکانی دەوڵەتی ئیسلامی نابویانەوە."

دوای 3 ساڵ لە ڕاگەیاندنی سەرکەوتن بەسەر ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیدا، درەنگانێکی ڕۆژی شەممە، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکدا دەتەقێتەوە و دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس و هەروەهاش هێزی حەشدی شەعبی دەگەنە شوێنی تەقینەوەکە، جیهادیەکان دەکەونە دەستڕێژ بەناویاندا.

پێش 10 ڕۆژیش 11 کەسی تر دەکوژرێن و ئەندامانی حەشدی شەعبیش لە نێویاندا بوون لەو هێرشە بۆمبیەی کرایە سەر بنکەیەکی سەربازی لە ڕۆژئاوای بەغدا.

ئەم هێرشانە لە ناوچەکانی سوننی ئاینزای دەوروبەری بەغدای پایتەختڕوویانداوە لە کاتێکدا هێزە ئاساییشیەکانی وڵاتەکە بەردەوام لە کێوماڵکردنی ئەو ناوچانەدایە و هەمیشەش دەڵێن توانراوە ژمارەیەکی زۆری جیهادییەکان دووربخەنەوە.

سیاسەتمەدارانی عێراق ڕای جیاوازیان هەیە لەسەر جموجۆڵی تێرۆریستان لە ناوچەکانی عێراقدا.

جەمال ئەلزاری، سیاسەتمەداری سوننە دەڵێت "پێویستە لەسەر حکومەتەکەی موستەفا ئەلکازمی ستراتیژیەتێکی نوێی نیشتمانی دابنێت و دەستبەرداری پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە بێت لە پاش هەر ڕووداوێک."

مشعان ئەلجبوری، ئەندامی پەرلەمانی عێراقە و دەڵێت "جیهادییەکان ناوچە سەختە شاخاویەکان و بیابانییەکان بۆ پاراستنی شانە نوستوەکانیان بەکاردەهێنن."

ئەم هێرشانە هاوکاتە لەگەڵ ڕاگەیاندنی واشنتۆن بۆ کشانەوەی نزیکەی 500 سەربازی ئەمریکایی لە عێراق. پاش ئەم کشانەوەیە تەنها 2500 سەربازی ئەمریکایی لە عێراق دەمێننەوە.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنادا، دەشێت بگوترێت زۆربەی هەرە زۆری هێزە بیانییەکانی لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریستانی داعشدا لە عێراق بوون، لەو وڵاتە کشاونەتەوە.

XS
SM
MD
LG