چاوەڕواندەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەنگ لەسەر چەند پـرۆژە بڕیارێـک بدات بۆ سەپاندنی سزا بەسەر ڕووسیا و ئێران و کۆریای باکور
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت دوو ژنی ئەڵمانی لە عێراق دەسـتگیرکراون کە یەکێـکیان لیندا وینزیڵی تەمەن 16 ساڵە ئەوەی لەم دوایـیانە لە شاری موسڵ لە نێو چەکدارانی داعش دەسـتگیرکردا
بڕیارە سەرۆک ترامپ بەیانـنامەیەک لە بارەی یاسای خزمەتگوزاری تەندروستی وڵاتەکەی ڕابگەیەنێت، ئەمەش لە کاتێـکدا هێشتا کۆماریـیەکانی نێو ئەنجومەنی سینات بە ڕێکەوتنێـک نەگەیشتوون
وڵاتی چین ئاگاهی بە هیندستان داوە لەوەی ئەو ناکۆکیـیەی لە نێوانیاندا هەیە سەبارەت بە ناوچەیەکی سنووری، گەورەتر نەکات. دەشڵێت چەندە لەسەری بکەوێت ئامادەیە بەرگری لە سەروەری وڵاتەکەی بکات
لە دوایین وێستگەی گەشتەکەی رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆکی تورکیا بۆ کەنداو ، ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە وڵاتی قەتەر و لەوێ لایەن کاربەدەستانی باڵای ئەو وڵاتەوە پـێشوازیـیەکی گەرمی لێکرا
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەڵێت هەنگاوی ئێجگار باشیان لە دژی داعش ناوە و لە ئێستادا ئەم ڕێکخراوە تێرۆرستیـیە زۆر بە خێرایـی هەرەسدەهێنێت
سەرۆکی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی هەروا دەستەوەستان نابێت لە بەرامبەر مانەوەی تورکەکانی قوبرس بەم شێوەیەی کێشەی دورگەکەیان چارەسەر نەکرێت
سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاری دا بەرنامەیەکی دەزگای CIA بۆ مەشق و ڕاهێنانی چەند گروپـێکی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا کۆتایی پـێبهێنرێت و هەروەها چیتر پـێداویستی سەربازیـیان بۆ دابن نەکرێت
وەزارەتی دەرەوەی کوەیت ڕایگەیاند حکومەتی وڵاتەکەی بڕیاری داوە ژمارەی دیپـلۆماتانی ئێرانی لە وڵاتەکەی کەمبکاتەوە و هەموو ئۆفیسە تەکنیکیـیەکانی سەر بە باڵیۆزخانەی ئێران لە کوەیت دابخرێن
وەزارەتی بەرگری قەتەر ڕایگەیاند لە چوارچێوەی هاوکاری لەشکری نێوان قەتەر و تورکیا ژمارەیەک تۆپی تۆپـخانەی لەشکری تورکیا گەیشتوونەتە وڵاتەکەی
ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان UNHCR و گەواهیدەران دەڵێن بەهۆی هێرشێـکی ئاسمانی لە باشوری ڕۆژئاوای یەمەن بە لایەنی کەم 20 کەسی سیڤیل کوژراون
کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت شەڕی نێوان دوو بەهێزترین گروپی چەکداری ئۆپـۆزسیۆن لە پارێزگای ئیدلیب توندتربووە و لە ماوەی 24 کاژمێری ڕابردوو بە لایەنێـکی کەم 14 کەس بەهۆی ئەو شەڕانەوە کوژراون کە 3 کەسیان خەڵکی سیڤیل بوون
تورکیا جەختی لە هەڵوێستی خۆی کردەوە لە بەرامبەر پـرسی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان، ئەمەش پاش ئەو ڕاپـۆرتانەی بڵاوکرانەوە کە تیایاندا نووسراوە ئەنکەرە لە بەرامبەر ڕیفراندۆمەکە نەرمبووەتەوە
بەڕێوەبەرایەتی ئەمەریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند لەسەر بەردەوامبوونی ئەو وڵاتە لە بەرنامە موشەکیـیە بالیستیەکەی و هەروەها ڕەفتارەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
سەرۆک وەزیری لوبنان دەڵێت لەشکری وڵاتەکەی ئۆپەراسیۆنێـک لە دژی چەکدارانی توندڕەو ئەنجام دەدات لە ناوچەی سنووری جرود عرسال کە دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی لوبنان لە نزیک سنووری سوریا
ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو بە خاڵێـکی پشـکنینی هێزە کوردیـیەکانی سوریا لە پارێزگای حەسەکە تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا 4 کەس گیانیان لەدەستداوە کە دووانیان کەسی سیڤیل بوون
ڕێکخراوی ئەمنستی ئنتەرناشناڵ ڕایگەیاند ڕاستی و دادپەروەری بە تەواوی لە تورکیا نەماوە، ئەمەش پاش ئەوەی دادگایەکی ئەو وڵاتە بڕیاری هێشتنەوەی نێو زیندانی دەرکرد بۆ بەڕێوەبەری بەشی تورکیای ڕێکخراوەکە
وەزیری بەرگری قەتەر جەخت لەسەر پتەویی پەیوەندیـیەکانی نێوان ئەنکەرە و دۆحە دەکاتەوە و دەڵێت کەس بۆی نیـیە داوا لە دۆحە بکات بنکە لەشکریـیەکەی تورکیا لە قەتەر دابخات
پەرلەمانتارانی هیندستان ئەمڕۆ دووشەممە دەنگی خۆیان دا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکێـکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان. پـێشبینی دەکرێت کاندیدێـک هەڵببژێردرێت کە پارتی بهاراتیا جاناتای دەسەڵاتدار پشـتیوانی دەکات
یەکێتی ئەوروپا ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیانـنامەیەکدا ڕایگەیاند سزای سەپاندووەتە سەر 16 زانا و ئەفسەری باڵای لەشکری سوریا، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر هێرشە کیمیایـیەکەی سەر خان شەیخون
زیاتر نیشـان بده