Accessibility links

بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر کەمپێکی ئاوارە لە یەمەن 20 کەس دەکوژرێن


ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان UNHCR و گەواهیدەران دەڵێن بەهۆی هێرشێـکی ئاسمانی لە باشوری ڕۆژئاوای یەمەن بە لایەنی کەم 20 کەسی سیڤیل کوژراون.

ئاژانسەکە ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیانـنامەیەکدا گوتی هێرشەکە پاش نیوەڕۆی سێشەممە کرایە سەر کەمپـێـکی ئاوارەکان لە نزیک شاری تەعز کە تیایدا خەڵکی ئاوارەی ناوچەی موزعی لێـیە ئەوانەی لەتاو شەڕ و پـێکدادان ڕوویان لەو کەمپە کردووە.

گەواهیدەران دەڵێن هێرشەکە لەلایەن هاوپەیمانێتی عەرەبی بە ڕابەرایەتی عەرەبستانی سعودیـیە ئەنجامدراوە کە شەڕی حوسیـیەکان و هاوپەیمانانیان دەکەن. دەشڵێن لە نێو قوربانیـیەکان 7 ژن و 4 منداڵ هەن.

شابیا مانتۆ بە ناوی ئاژانسەکە گوتی زۆربەی قوربانیـیەکان پێدەچێت لە خێزانێـک بن.

حکومەتی یەمەن ئەوەی لە لایەن کۆمەڵی نێودەوڵەتیـیەوە دانی پـیادانراوە گوتی نزیکەی 20 کەس کوژراون کە ژن و منداڵیان لە نێودایە، بەڵام وردەکای زیاتری لە بارەی بۆردومانەکەوە نەدا.

لەوەتای شەڕی یەمەن لە ساڵی 2015 وە دەسـتیپـێکردووە، هەتا ئێستا نزیکەی 10 هەزار کەس کوژراون و لەگەڵ ئەوەش 300 هەزار یەمەنی تووشی نەخۆشی کۆلێرا بوون.

XS
SM
MD
LG