Accessibility links

سەرۆک ترامپ بەیانـنامەیەک لە بارەی یاسای خزمەتگوزاری وڵاتەکەی ڕادەگەیەنێت


بڕیارە سەرۆک ترامپ بەیانـنامەیەک لە بارەی یاسای خزمەتگوزاری تەندروستی وڵاتەکەی ڕابگەیەنێت، ئەمەش لە کاتێـکدا هێشتا کۆماریـیەکانی نێو ئەنجومەنی سینات بە ڕێکەوتنێـک نەگەیشتوون بۆ گۆڕینی یاساکە کە لە سەردەمی براک ئۆباما سەرۆکی پـێشوو گۆڕانکاری گەورەی تیادا کرا، هەرچەندە بەشێـکی زۆری کۆماریـیەکان لە دژی بوون.

کۆشکی سـپی شەوی یەکشەممە خشتەی کارەکانی ئەمڕۆی سەرۆک ترامپی ڕاگەیاند و تیایدا هاتووە سەرۆک ترامپ ئەمڕۆ دووشەممە لە کاژمێر 3:15 ی پاش نیوەڕۆ بەیانـنامەیەک لە بارەی یاسای خزمەتگوزاری تەندروستی پـێشکەش دەکات.

هەروەها کۆشکی سـپی دەڵێت هەر ئەمڕۆ" سەرۆک ترامپ چاوی دەکەوێت بە ژمارەیەک لە قوربانیـیانی یاسای خزمەتگوزاری تەندروستی ئێستا کە بە ئۆباماکێر ناسراوە."

سەرۆک ترامپ زۆر ناڕازیـیە لە ناکۆکی سیناتۆرە کۆماریـیەکان سەبارەت بە یاساکە، بۆیە ئەمڕۆ لە تویتەرەکەی خۆی نووسیویەتی "کۆماریـیەکان دوایەمین هەلیان لە بەردەمدایە بۆ ئەوەی کارە ڕاستەکە بکەن لە هەڵوەشاندنەوە و گۆڕینی یاساکە لە پاش چەندان ساڵ لە وتووێژ و هەڵمەتکردن لەو پـێناوەدا."

دوێنێ یەکشەممەش لە نووسینێـکی دیکەی دەڵێت" ئەکەر کۆماریـیەکان ئۆباماکێری کارەساتاوی هەڵنەوشێننەوە و نەگۆڕن، ئەوا ئاکامی وەهای لێدەکەوێتەوە کە زۆر گەورتر دەبێت لەوەی لێی تێبگەن."

جێی ئاماژەیە بۆ هەڵوەشندنەوەی یاساکە پـێویستە نیوەی ئەندامانی ئەنجومەنی سینات پـرۆژەکە پەسەندبکەن. ئەنجومەنی سینات لە 100 ئەندام پـێکهاتووە، 52 سیناتۆری کۆماری و 46 سیناتۆری دیموکرات و 2 سیناتۆری سەربەخۆ. لە ئێستادا جگە لەوەی تەواوی ئەندامە دیموکراتەکان لە دژی پـرۆژەکەن، ژمارەیەک کۆماریش پەسەندی ناکەن، بۆیە هەتا ئێستا ناتوانراوە یاساکە هەڵبوەشێنرێتەوە. دیموکراتەکان دەڵێن ئامادەن بۆ پەرەپـێدانی یاساکە بەڵام پشـتیوانی لە هەڵوەشاندنەوەی ناکەن.

XS
SM
MD
LG