Accessibility links

بەرلین پشـتڕاستی دەکاتەوە ژنی ئەڵمانی کە لە نێو داعشدا بوون لە عێراق دەسـتگیرکراون


وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت دوو ژنی ئەڵمانی لە عێراق دەسـتگیرکراون کە یەکێـکیان لیندا وینزیڵی تەمەن 16 ساڵە ئەوەی لەم دوایـیانە لە شاری موسڵ لە نێو چەکدارانی داعش دەسـتگیرکردا.

ماریا ئادبهار گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ئەمڕۆ دووشەممە گوتی کاربەدەسـتان لە کونسوڵخانەیەکی وڵاتەکەیان لە عێراق ڕۆژی پـێنجشەممەی ڕابردوو چاویان بە هەردوو ژنەکە کەوتووە و دڵنیابوونەتەوە هەردووکیان ئەڵمانین. گوتیشی بڕیارە ئەمڕۆش چاویان بە دوو ژنی دیکە بکەوێت کە وەکو دەڵێن ئەوانیش ئەڵمانین.

پاشان گوتی لیندا وینزڵ، کە خەڵکی هەرێمی سەکسۆنیایە و ساڵی ڕابردوو وازی لە خوێندن هێنابوو و پەیوەندی بە داعشەوە کردبوو، یەکێـکە لەو دوو ژنەی ڕۆژی پـێنجشەممە چاویان پـێی کەوتبوو.

لیندا لە چاوپـێکەوتنیدا لەگەڵ چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ئەڵمانی پەشیمانی خۆی ڕاگەیاند لەوەی پەیوەندی بە داعشەوە کردبوو. گوتی تەنها دەیەوێت بۆ وڵات و خێزانەکەی بگەڕێتەوە.

لە لایەکی دیکە گوتەبێژێکی وەزارەتی دادی ئەڵمانیا گوتی حکومەتی وڵاتەکەی وتووێژ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق دەکات بۆ شیانی ڕادەستکردنی ئەم ئەڵمانیانە، بەڵام ئاماژەی بۆ ئەوە کرد هیچ ڕێکەوتنێـک لە نێوان بەغدا و بەرلین نیـیە بۆ ڕادەسـتکردنی تاوانباران.

پـێشتر کاربەدەسـتانی ئاسایشی عێراق ڕایانگەیاند لە میانەی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی موسڵ 20 ژنی بیانیان دەسـتگیرکردووە کە لەگەڵ داعش بوون.

XS
SM
MD
LG