Accessibility links

ئەمەریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت


بەڕێوەبەرایەتی ئەمەریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند لەسەر بەردەوامبوونی ئەو وڵاتە لە بەرنامە موشەکیـیە بالیستیەکەی و هەروەها ڕەفتارەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیانـنامەیەکدا سزا نوێـیەکانی ڕاگەیاند، ئەمەش پاش چەند کاژمێرێـک لەوەی واشنتن بەردەوامبوونی خۆی ڕاگەیاند لەسەر ڕێکەوتنە نێودەوڵەتیـیەکەی ساڵی 2015 ی لەگەڵ تاراندا مۆرکرا سەبارەت بە بەرنامەی ناوکیـیەکە.

سزا نوێـیەکان دەسەپـێندرێتە سەر 18 دەزگا یان کەسایەتی کە دەسـتیان لە بەرنامە موشەکیـیەکە هەیە و هەروەها ئەوانەشی لە کارە لەشکریـیەکانی ئێران لە دەرەوەی وڵات بەرپـرسیارن.

وەزارەتەکە دەشڵێت ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە سەپاندنی سزاکانی بەسەر ئەوانەی پشتیوانی لە ڕەفتارەکانی ئێران دەکەن.

پاشان نووسیویەتی ئەمەریکا هێشتا زۆر نیگەرانە لە چالاکیـیە قێزەوەنەکانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوانەی بوونەتە مایەی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە.

هەروەها ئاماژە دەکات بۆ پـشتیوانیکردنی ئێران لە گروپەکانی وەکو حزبوڵڵا و حەماس و ڕژێمی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا و حوسیـیەکان لە یەمەن.

XS
SM
MD
LG