Accessibility links

وەزیری بەرگری قەتەر: بنکەی لەشکری تورکیا لە وڵاتەکەمان داناخەین


وەزیری بەرگری قەتەر جەخت لەسەر پتەویی پەیوەندیـیەکانی نێوان ئەنکەرە و دۆحە دەکاتەوە و دەڵێت کەس بۆی نیـیە داوا لە دۆحە بکات بنکە لەشکریـیەکەی تورکیا لە قەتەر دابخات.

خالد بن محەمەد ئەلعەتیـیە لە چاوپێـکەوتنێـکدا لەگەڵ کەناڵی فەرمی حکومەتی تورکیا TRT کە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوکرایەوە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی ئەمە بابەتێـکە تەنها پەیوەندی بەم دوو وڵاتە سەروەرەوە هەیە.

گوتیشی بابەتی داخستنی بنکەکەی لەشکری تورکیا لە قەتەر یەکێـک لە مەرجەکانی عەرەبستانی سعودیـیە و ئیمارات و بەحرەین و میسرە بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندیـیەکان لەگەڵ دۆحەدا.

لەوەتای مانگی پـێنجی ڕابردوو ئەم چوار وڵاتە عەرەبیـیە پەیوەندیـیەکانیان لەگەڵ قەتەر بڕی و لەگەڵیدا کۆمەڵێـک سزایان بەسەریدا سەپاند بە تۆمەتی هاوکاریکردنی گروپە تێرۆرستیـیەکان.

لە 22 ی مانگی شەش ئەم وڵاتانە 13 مەرجیان لە ڕێگەی کوەیتەوە ڕادەستی قەتەر کرد تاوەکو لە ماوەی 10 ڕۆژدا جێبەجێان بکات، بەڵام قەتەر ئەو مەرجانەی ڕەتکردەوە.

XS
SM
MD
LG