Accessibility links

ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو بە هێزە کوردیـیەکانی سوریا تەقیوەتەوە و 4 کەس گیانیان لەدەسـتداوە

  • VOA News

ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو بە خاڵێـکی پشـکنینی هێزە کوردیـیەکانی سوریا لە پارێزگای حەسەکە تەقیوەتەوە و لە ئاکامدا 4 کەس گیانیان لەدەستداوە کە دووانیان کەسی سیڤیل بوون.

عەلی حەسەن گوتەبێژی ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی ڕۆژئاوا ئەمڕۆ سێشەممە لە ڕاگەیاندنێـکدا نووسیویەتی شەوی ڕابردوو ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو تەقیوەتەوە بە خاڵی پشـکنینی ناوەندی ئاسایشی ناوچەی مەناجیر کە نزیکەی 25 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای شارۆچکەی تەل تەمرەوە دورە.

دەشڵێت بەهۆیەوە 4 کەس گیانیان لەدەستداوە، لەوانە 2 ئەندامی ئاسایش و 2 هاوڵاتی سیڤیل. هەروەها ئەندامێکی ئاسایش برینداربووە.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە کەس بەرپـرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکە ڕانەگەیاندووە.

XS
SM
MD
LG