Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا لەسەر هێرشە کیمیایـیەکەی خان شەیخون سزا بەسەر 16 سوری دەسەپـێنێت

  • VOA News

بۆریس جۆنسن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا

یەکێتی ئەوروپائەمڕۆ دووشەممە لە بەیانـنامەیەکدا ڕایگەیاند سزای سەپاندووەتە سەر 16زانا و ئەفسەری باڵای لەشکری سوریا، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر هێرشە کیمیایـیەکەی سەر خان شەیخون.

بەمەش ژمارەی ئەو سوریانەی لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە سزای سڕکردنی سەروەت و سامانیان دراوە لەگەڵ قەدەغەی گەشتکردن، گەیشتە 255 کەس. دەڵێن ئەمانە لە ماوەی شەڕی ناوخۆی سوریا ڕۆڵیان هەبووە لەو سەرکوتکردنانەی دژی خەڵکی وڵاتەکە کراون بە مەبەستی هێشتنەوەی ڕژێمی بەشار ئەسەد سەرۆکی سوریا لە دەسەڵات.

یەکێتی ئەوروپا دەڵێت ڕۆژی سێشەممە لیستی ناوی ئەم 16 کەسە بڵاودەکاتەوە.

ڕێکخراوی OPCW ی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی کە سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە، مانگی ڕابردوو ڕایگەیاند گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی گازی سارین وەک چەکی کیمیایی بەکارهاتووە لە هێرشەکەی لە 4 ی مانگی چوار کرایە سەر شارۆچکەی خان شەیخون لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا و بووە هۆی گیانیان لەدەستدانی بە لایەنی کەم 87 کەس.

بۆریس جۆنسن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەم بارەیەوە ئەمڕۆ لە برۆکسل گوتی ئەم لیستە نوێـیە نیشانی دەدات بەریتانیا و هەموو دۆستەکانی لە ئەوروپا سوورن لەسەر هەڵوێست وەرگرتن لە دژی ئەوانەی بەرپـرسن لە هێرشە کیمیایـیەکانی سوریا.

XS
SM
MD
LG