ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا بە زۆرینەی دەنگ کریستۆفەر ڕەی شارەزای یاسایی بۆ پـۆستی بەڕێوەبەری دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی FBI پەسەندکرد، ئەمەش پاش 3 مانگ لەوەی سەرۆک ترامپ جەیمس کۆمی بەڕێوەبەری پـێشووی دەزگاکەی لەو پـۆستە لادا
سیناتۆرێـکی کۆماری دەڵێت سەرۆکی ئەمەریکا پـێی گوتووە شەڕێک بۆ لە ناوبردنی ڕژێمی کۆریای باکور هەڵدەگیرسێنێت لە بری ئەوەی ڕێگە بدات ئەو وڵاتە موشەکی ناوکی مەودا درێژ دروستبکات
دادگایەکی میسر دەسـتیکردووە بە دادگایـیکردنی 66 کەس بە تۆمەتی پـێکهێنانی گروپێـکی توندڕەوی سەر بە داعش لە وڵاتەکە و نەخشەدانان بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئاسایشی و قێپتیە کرستیانەکان
کاربەدەسـتێـکی کورد دەڵێت هێزەکانی سوریای دیموکرات نزیکبوونەتەوە لە کۆنترۆڵکردنی تەواوی گەڕەکەکانی باشوری شاری ڕەققە
پاش بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی لێدانی 4 گەنجی سوری بە دەسـتی سەربازانی تورکی لەسەر سنوور، لەشکری تورکیا ڕایگەیاند ئەو سەربازانەی دەسـتگیرکردووە
کاربەدەسـتانی ئوسترالیا دەڵێن پاش پوچەڵکردنەوەی هەوڵێـکی تێرۆرستی لە وڵاتەکەیان، بڕیاریان داوە ڕێوشوێنی توند لە فڕۆکەخانەکانیان بگرنەبەر
پـۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت ئەو کەسەی بەرەبەیانی یەکشەممە بە چەک هێرشی کردە سەر یانەیەکی شەوانە لە شاری كۆنستانزی ههرێمی بادن- ڤویرتمبێرگ کوردێـکی عێراق بوو
سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند جۆن کێڵی وەزیری ئاسایشی ناوخۆی بۆ گرتنە دەستی پـۆستی گەورە فەرمانبەری کۆشکی سـپی دەسـتنیشانکرد، ئەمەش تاوەکو شوێنی ڕاینس پـریبەس بگرێتەوە
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت کۆریای باکور ئەمڕۆ هەینی موشەکێـکی بالیستی هەڵداوە، ئەمەش پاش چەند هەفتەیەک لەوەی موشەکێـکی دورهاوێژی تاقیکردەوە کە دەتوانێت بگاتە چەند ناوچەیەکی ئەمەریکا
پـۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت لە شاری هامبۆرگی باکوری وڵاتەکە پـیاوێـک لە سوپەرمارکێتێـکی شارەکە بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر خەڵکی و لە ئاکامدا کەسێـک گیانی لەدەستداوە و چەند کەسێـکی دیکە برینداربوون
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ فەرمانی دا بە کەمکردنەوەی ژمارەی دپلۆماتانی ئەمەریکایی لە وڵاتەکەیدا و گوتیشی هۆکاری داخستنی سەنتەرێکی گەمە و کات بەسەربردنی ئەمەریکای لە ڕووسیا ، لە تۆڵەی ئەو گەمارۆ نوێـەیە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەسەر ڕووسیای سەپاند
سەرۆک وەزیری پاکستان دەستی لە پـۆستەکەی کێشایەوە پاش ئەوەی دادگای باڵای وڵاتەکەی بڕیاری دا کە بەهۆی گەندەڵیـیەوە شیاوی ئەو پـۆستە نیـیە
پەرلەمانی تورکیا ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە دەنگدانێـکدا بڕیاری دا 2 پەرلەمانی دیکەی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) دەربکات، بەڵام ئەم جارە بە پاساوی ئامادەنەبوون لە دانیشتنەکاندا
دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە لوبنان دەڵێن لە ناوچەی جرود عرسالی باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵات، حزبوڵڵا و جەبهەت فەتح ئەلشام (بەرەی نوسرە) بە ئاگربەستێـک گەیشتوون و چووەتە قۆناغی جێبەجێکردنەوە
سەرچاوەیەکی ئاسایشی جەزائیر دەڵێت پـۆلیسی وڵاتەکەی توانیویەتی شانەیەکی داعش هەڵبوەشێنێتەوە کە سەرۆکەکەی پـێشتر فەرماندەیەکی قاعیدە بوو و لە فەڕەنسا فەرمانی دەسـتگیرکردنی هەیە بە تۆمەتی تێرۆرستی
سەرۆک وەزیری عێراق دەڵێت ڕێز لە هیوا و خواستی کورد دەگرێت، بەڵام لە دەسـتوری عێراقدا هیچ بڕگەیەکی تیادا نیـیە ڕێگە بدات یەک لایەنە ڕیفراندۆم بۆ جودابوونەوە سازبکرێت
وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان دەڵێت لە هێرشێـکی چەکدارانی تاڵیبان بۆ سەر بنکەیەکی لەشکری لە باشوری هەرێمی قەندەهار لە باشوری وڵات 26 سەرباز گیانیان لەدەستداوە و 13 سەربازی دیکە برینداربوون
کۆمپانیای Three Square Market ی ئەمەریکایی هەستاوە بە دانانی پارچەی ئەلیکترۆنی لە ژێر پـێستی دەستی ژمارەیەک لە کارمەندەکانی ، ئەمەش وەک ناسنامەیەکی ئەلیکترۆنی تاوەکو بتوانن لە ڕێگەیەوە دەرگاکانی کۆمپانیاکە و کۆمپیوتەرەکان بکەنەوە
کاربەدەسـتێک لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت کەشتیـیەکی گەڕۆکی هێزی دەریایی وڵاتەکەی لە کەنداوی فارس تەقەی بەسەر بەلەمێـکی سوپای پاسدارانی ئێران کردووە
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ناوخۆی لوبنان ڕایگەیاند تۆڕێـکی داعشی لە وڵاتەکەی ئاشکراکردووە و هێزەکانی ئاسایش هەموو ئەندامانی تۆڕەکەیان دەسـتگیرکردووە
زیاتر نیشـان بده